دەخیلە ساقیا هەستە بە چوستی بێرە گەرد و خول
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1155 بینین
دەخیلە ساقیا هەستە، بە چوستی بێرە گەرد و خول
دەمێ با چا لە دەمدا بێ، دەمێ قاوە دەمێکیش مول
لە کەللەم تەم ئەکا دوودی هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد
لە دڵما شۆڕش ئەنگێزە، بناغەی حاکمی بابل
لە بیرم دێ ئەیا واعیز نعمعەرەبی بووی ڕۆژی ئیستیفهام
منم قالوا بلیعەرەبی وێرد و کە چی تۆ پێم ئەڵێی باتل
من و تۆ پێکۆ وەستا بووین لە شارستانی ئەرواحا
لە پێش چاوم وەکوو دوێنێ بێ وایە مەسئەلەی قابل
لە پشتی باوە ئادەمدا تەکانم دا لە بۆ سەبقەت
موقەددەر باڵی توند بەستم وتی: قف ايّها العاجلعەرەبی
بنۆشە جامی مەی کوردە، بە یادی تەختەکەی جەمشید
لە ئەیووبیش بە ئاگا بە هەتاکوو پێت نەڵێن غافل
من یار و دڵ و سەبر و نیشات و قانعناسناوی ئەدەبیی بەدبەخت
هەموو زددین بە یەک وەک شێخ و بەخشش، عالم و جاهل