لە غوربەتا
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
12 دقیقه
5051 مشاهده
سینەی پڕ ئاهم.. هەورێ تیا دەگری و
لە چاوانمەوە.. باران داناکا!
عومریشم.. بەفری بەر هەتاوێکە..
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا
بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار؟
کەشتیییەکی وێڵ لە دەریای تووشا..
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار؟
کەنارم تۆف و شەستەبارانە
کەس ناگری بەسەر ڕوخساری منا..
تەم و مژێکی دەم ئێوارانە
بۆ کوێرەوەریی.. نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو؟..
خۆ دوای چەند ساتێ.. سەرئەنێتەوە!
گەر خوێن نەهێنێ لە دەستی گزنگ؟
ئەگەر نەبێتە جەنگەڵی هاوار..
کە توانەوە عومری نایە چنگ
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا.. کەس نییە باوەش..
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە
چووم سەگێکی مات بگرمە باوەش
چاوانی ئەتوت گەڵای پاییزە..
ئەویش جێی هێشتم.. تف لە بەختی ڕەش
سەگێک ئاشنا بە ڕۆیشتنی ڕێم
چاوم ئەبڕییە چاوانی زەردی..
چەمی عاتیفەی ئەڕشتە بەر پێم
ڕەنگە ئەو سەگە ئێستا مردبێت!
بە دەم هەناسەی گیان دەرچوونەوە..
یادێکی منی تەنیای کردبێت!
برووسکەیەکیش بوو بە گوڵدانی
گوڵدان ئەشکێت و بە هەناسەیەک..
باڵام تەڕ ئەکا.. تاوە بارانی
موچڕکە و تەزوو دێنێ بە لەشما
ئەو ڕۆژانەم بیر ئەکەوێتەوە..
نیگای پشکۆ بوو لە خوێنی گەشما
دڵم بەفر بوو.. نیگام زەردەپەڕ
تلیاک بە خوێنم نائاشنا بوو
نە ئەشکی گەرم.. نە کسپەی جگەر
خەونەکانم بوو بە تەم و دوکەڵ
دڵ وێرانەیە و جێی کونە پەپوو..
شینێ بگێڕم بۆ جریوەی مەل!
خەو بە ڕوخساری خواوە ببینم؟!
ئاخۆ لە نووریا ئەمشارێتە وە..
گوێ ڕائەدێرێ بۆ سەدای شینم؟
لەگەڵ لێدان و زرنگەی زەنگا
شیوەن کەم بەسەر ڕەش پۆشیی خۆم و
پەیکەری عیسای مات و بێ دەنگا
ڕاهیبەیەکی چاوکاڵی ڕەشپۆش
یەک یەک مۆمەکان دائەگیرسێنێ و
دڵی تەزیوی من ئەگرێتە کۆش؟
سیمای «دێرینی»م دێتەوە بەر چاو
ساتێ هەورە کان ئەڕەوێنەوە..
ئەویش ون ئە بێ وە ک تنوکێ ئاو
ئا.. ئەو هەورانە گشت بخۆمەوە
بە پلەی پەیژەی برووسکەیەکا..
سەر کەوم.. بە گڕ دڵ بشۆمەوە
لەساو سێبەری درەختی ئەشکا
درەختی گریەم.. لق و چڵی ڕووت..
کێ چەند گوڵێکی خەندەی لێ بەش کا؟
ئاخ ئەو ڕۆژانەی لەبەر بارانا
دڵی پڕ ئەشکم.. ئەتووایەوە..
لە چاوەڕوانیی دەم ئێوارانا
نازانن کە من «با» ئەخوێنمەوە
تنۆکێ باران حەرفی شیعرمە و
ئاگری عەشق چۆتە خوێنمەوە
دوکەڵم ببێ بە تارای سەر ڕووت
یان بمرم و سەگ لە لاشەم تێر بێ..
دنیای ڕوانینم مردنە و تابووت
ئاخۆ سەر بە چ ماڵێکا بکا؟
لە چ کوختێکی سارد و تەزیوا..
ڕەشەبای گەرمە شینێ هەڵ بکا؟
تە رمی چ سەوزە درەختێکە.. ئای؟
لانکەی چەند مەلی لانەواز بووە..
چ شۆخێ بووە چ زامێکە.. وای؟
بە گۆڕستانێک چۆڵ و ساردەوە
چرپەی دوو دڵی نامۆ و تەزیوی..
لە گەردەلولی شار ئەشاردەوە
ئەچووینە ژێری و بارانی چرپە
ئەبووە ئارامگا و گەردەلولی شار
دڵی نەئەکرد بە بێشەی خورپە
مەزار بەهەشتی خۆشیی نەدیوە
درەختی مەیل و شەڕ و ئاژاوە..
لە گۆڕا ڕەگ و ڕیشەی ڕزیوە
لە گۆڕا لە یەک جیا ناکرێتەوە
مردووەکان مەستی خەوێکی قووڵن..
مەلی ئەشک.. باڵی تیا ناگرێتەوە
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ؟..
یان ئەویش سووتووی سەر گۆڕەکانە!
لەسەر بنچکەکەی قەلەڕەشکەیەک
هەڵکورمێ و چاوی بڕژێنێ سیحری..
ڕق و نەگبەتیی و فیتنە و گەشکەیەک!
دنیای ڕوانینم نوقمی بارانە
دڵ بە کەناری ئاوابوونەوە..
خوێنی لێ ئەتکێ.. کەیلی گریانە
چاو خافڵ ناکەم قەت لەو هەورانە
هەور تەمەنی ئەداتە باران..
باران هەناسەی بەو جۆگەلانە
چەم بە ڕووبار و.. ڕووبار بە دەریا
دەریاش دڵی لە مشتی خۆرایە و
نهێنی باران وا لەژێر سەریا
لە غەریبییا سەر ئەنێتە وە؟
چەندی لە لەپی دەستی ونبوونا..
ئەمرێ و کەس تەرمی نابینێتەوە!
یان مناڵێکە گڕوگاڵ ئەکا؟
ڕێژنە و ڕەهێڵە گەرمە قاقایە..
یان گریانێکەم ماڵەوماڵ ئەکا؟
ڕوانینەکانمی تیا سەرگەردانە
جارجار هەورەکان ئەبنە پەنجەرە..
زەردەپەڕ ئەدا لە ڕووی وێرانە
نوقمی کزە بای بێ ئارامیییە
سەگ وەڕی تاو تاو.. گرمەی گەواڵە..
مۆسیقای دڵەی پڕ سەرسامیییە
کە دڵم لانەی دووپشک و مارە؟
بە شێوە زیندووم.. مردووم لە ناخا..
تۆ بڵێی مردن ببێتە چارە؟
ستەمە لاشەم بچێتە ژێر گڵ
ئاخ.. خۆزگە لە ژێر کوختی شیعرێکا..
ئارامی ئەگرت گە ردەلولی دڵ
تا خامەم ژانم ئەهۆنێتە وە
وەکوو چۆن ساڵان بە تاڵی سپی..
یادی لە قژما ئەنووسێتە وە
تا شیعرێ بێنمە بوون و ژینەوە
لە سەرابێکام.. خوێنم ئەسووتێ..
بە سۆزی تاڤگە و چەمی شینەوە
وشە جێی ژانتی تیا نابێتەوە
سەر خە سەر سنگم.. چاوانت لێک نێ..
کەس نییە فرمێسک بخوێنێتەوە
شینم پێ بکەنێ بە دەمتانەوە
فرمێسکم سە رکا «تانجەرۆ»یەک بێ..
بڕژێتە گۆمی ویژدانتانەوە
تۆ بڵێی چاوم پێی ڕوون بێتەوە؟
تۆ بڵێی قژی ماش و برنجیم..
بە دیدارێکی ڕەش ببێتەوە؟
لە تەنیشت پردە ڕوخاوەکەوە
قولاپی ماسی گرتن لە دەستما و
قاچم ئەخستە ناو ئاوەکەوە
چەند کۆرپە ماسی ناو تانجەرۆم کوشت؟
ماسیەکی ناو گۆمی تەنیاییم..
دەرگای مەرگ لە خۆم کەوتۆتە سەر پشت
بێت و دانیشێ و فڕکا قاوەیەک
ورد بێتەوە لە دەریای ناڵینم..
بگری بۆ مەرگی چەند سەرچاوەیەک
ئارامگای سەدان چەمی سەربڕاو
چە م قەت سەرچاوە نابینێتەوە..
بەفری خۆزگەشم ڕۆیی بوو بە ئاو
زستانی پار بوو.. لە ڕێبەندانا
بەفری بە ردەرگام کرد بە پەیکەرێ..
تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بە گیانا
بەفرینە کچێ.. بەفری ساردوسڕ
شێوەی بنوێنێ و هەناسەی ئۆخەی..
دەمارەکانم پڕ بکا لە گڕ
تاکوو یەک دوو ڕۆژ.. بمێنێتەوە
بەر لەوەی خۆر چنگ لە سینەی گیرکا..
عومری جوانیی لێ بسێنێتەوە
بوو بوو بە هەڵم پەیکەری باڵای
لە و ڕۆژەوە من لە تیشکی ڕۆژا..
وێڵم بۆ ورشە و پرشەی نێو نیگای
بۆ زەردەپەڕێ لە ئاوابوونا
وانەی مەشقێکی بێ کۆتایییە..
لە جوان پە رستیی دڵەی زەبوونا
خۆی تیا ئەنوێنێ.. دیمەنێکی پەست
سیمای پەپوولەی هەڵقرچاوی شەو..
لە تەماشاما.. گریانێکە خەست
بارمتەی دەنکە شقارتەیەکە
هە ر دەستێکیش بێ دایبگیرسێنێ
باعیسی مەرگی پەپوولەیەکە
بوومە کۆی زوخاڵ.. سووتام وەکوو مۆم!
لەسەر نزرگەی دڵ.. مشایەخێ..
مۆمێکی نیگای دانەگیرسان بۆم
هەتاوی خەمی من ئاوا نابێ
هەتاوێک سارد و سڕە وەک مردوو..
ڕەنگە بوونیشم فرمێسکی خوا بێ!
بۆ ئازارەکان لە هەست کردنا
ئەو شەپۆلانە و کەشتییەکی شڕ..
هەرەس ئەهێنم لە خۆگرتنا
ڕێشم گەرداوی چەقۆ و خەنجەرە
چش لە مردنم لەم ڕێ تووشەدا..
گەر گۆرانیییە ک بێ بە پەنجەرە
لە منێکی تە نیای ناو دورگەیەک چۆڵ؟
گیانێکی ماندوو.. هەستێکی نالی..
خۆزگەی ماچێکی دەشتی خاک و خۆڵ
کێ بە دیی ئەکا گە ڵاڕێزانی؟
پاییز فرمێسکە لە چاوی هەورا..
کوا هەوری من و قوڵپی گریانی؟
شینێ لە دڵما کەف و کوڵیەتی
کێ لەبەر کۆستی منا خۆی دەگرێ؟
دڵم بولبولە.. پاییز چڵیەتی
پاییز کەنیسە و خەڵوەتگای منە
ترپە و لێدانی دڵ خەزانێتی و
لە ڕوانینی چاوانتا ونە
ڕوخساری بەهار نایشارێتە وە
لە قوڵاییما.. گەڵاڕێزانە..
زریانی ناخم نابڕێتە وە
تێر بگریم بەسەر باڵای ئازیزا
بۆ ئازیز ڕۆیی و لە من ناپرسێ؟..
تەمێکم لە ناو کۆشی پاییزا
بۆ نامداتە بەر کزە بای ئاهێک؟
بۆچی بۆ ژوورە سارد و چۆڵەکەم..
ناکاتە دیاریی پە نجەرەی ئاخێک؟
بۆ ئەو ناپرسێ لە ئاهـ و خورپەی؟
لە دارستانی سەوزی بیستنما..
بۆ خامۆش بووە چۆلەکەی چرپەی؟
دڵم هەر لە لای چرپە کانێتی
حەز و ئارەزووم چۆلەکەیەکە..
کزەبای پاییز نیشتمانێتی
ئاسمانێکی پڕ لە گەردەلوولە
پاییز لە خوێنما مۆمە و ئەسووتێ..
پاییز لە دڵما زامێکی قووڵە
گڕی بەردایە هەوری ساردی دڵ
پاییزی نیگای هە ڵوەری و ڕۆیی..
خۆشەویستیمی نایە کۆشی گڵ
دڵ گەڵایە کەوا لە بەر «با» دا
کە هاناش ئەبەم بۆ پاییزی ناخ..
تامی پاییزی چاوانی نادا!
تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئە و نیگایەی لە سنگما ئەسووتێ و
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیاندا
نیگای چاوانی پاییزیی و مەستی
وە ک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە..
دەستی خۆزگەمی خستە ناو دەستی
بۆ یەکەم بینین بوو بە ژوانگە
بوو بە پەنجەرە بۆ سەر گۆڕەکەم..
لێم ون بوو.. ڕۆیی.. ڕوخا ڕوانگە
بوونم ئەشکێکە بە گلێنەمەوە
شیعرم وەک پاییز هەتیو کەوتووە و
پاییزیش دیارە بە وێنەمەوە
بەهار لە عومری من بێ بەرییە
بڕوانە قژی ماش و برنجیم..
کە دەفتەرێکی کوێرەوەرییە
چەند خۆشە لەبەر شەستە بارانا
لەسەر ئەو گەڵا زەردانە بمرم..
لە سای بەرامە و بۆی چنارانا
لە ناو باخێکا نوقمی خەزان بوو
هاوڕێیەک کۆشێ گەڵای داگیرسان..
گڕی گەڵای زەرد بۆ تینی گیان بوو
وتم.. تۆ چیت کرد ئەی هاوڕێی ئازیز؟
ئەو کۆچی کرد و تۆش چاویت سووتان..
بۆ گڕ بەر ئەدەی لە گەڵای پاییز؟
دەمیشم پڕ کەن لە گەڵای وەریو
تابووت و گۆڕم چڵی پاییز بێ
و تەرمم مەنێنە ناو خاکی تەزیو
ڕائەکشێ لەناو تابووتی «با»دا
مردنێکی بێ پرسە و گڵکۆیە..
هاوارە و دەنگی ناگا بە خوادا
هەور بێ لە چاوی ئاسمانا
گریانێک بێ.. بێ کۆتایی..
سەمایەک بێ لە سووتانا
لە چاوانمەوە.. باران داناکا!
عومریشم.. بەفری بەر هەتاوێکە..
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا
***
کێ بێ پاییزی دڵی ئاوارەم..بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار؟
کەشتیییەکی وێڵ لە دەریای تووشا..
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار؟
***
با خۆم گێل نەکەم.. منی غوربەتیی..کەنارم تۆف و شەستەبارانە
کەس ناگری بەسەر ڕوخساری منا..
تەم و مژێکی دەم ئێوارانە
***
بۆ شادمانیی زۆر کورتە تەمەن..بۆ کوێرەوەریی.. نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو؟..
خۆ دوای چەند ساتێ.. سەرئەنێتەوە!
***
بەفری بەر هەتاو.. چییە جوانییەکەی..گەر خوێن نەهێنێ لە دەستی گزنگ؟
ئەگەر نەبێتە جەنگەڵی هاوار..
کە توانەوە عومری نایە چنگ
***
ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە..دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا.. کەس نییە باوەش..
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە
***
لە تاو تەنیایی.. دوێنێ نیوەشەو..چووم سەگێکی مات بگرمە باوەش
چاوانی ئەتوت گەڵای پاییزە..
ئەویش جێی هێشتم.. تف لە بەختی ڕەش
***
شەو نیوەشەوان.. پیاسەی نیوەشەو..سەگێک ئاشنا بە ڕۆیشتنی ڕێم
چاوم ئەبڕییە چاوانی زەردی..
چەمی عاتیفەی ئەڕشتە بەر پێم
***
لەبەر ڕەهێڵەی برسێتییا.. ئای..ڕەنگە ئەو سەگە ئێستا مردبێت!
بە دەم هەناسەی گیان دەرچوونەوە..
یادێکی منی تەنیای کردبێت!
***
گوڵی چەند هەورێ.. وا بوو بە چەپک..برووسکەیەکیش بوو بە گوڵدانی
گوڵدان ئەشکێت و بە هەناسەیەک..
باڵام تەڕ ئەکا.. تاوە بارانی
***
لە پاسارێکا چۆڕاوگەی باران..موچڕکە و تەزوو دێنێ بە لەشما
ئەو ڕۆژانەم بیر ئەکەوێتەوە..
نیگای پشکۆ بوو لە خوێنی گەشما
***
ئەو ڕۆژانەم بیر ئەکەوێتەوە..دڵم بەفر بوو.. نیگام زەردەپەڕ
تلیاک بە خوێنم نائاشنا بوو
نە ئەشکی گەرم.. نە کسپەی جگەر
***
لێک جیابووینەوە بێ ماڵئاوایی..خەونەکانم بوو بە تەم و دوکەڵ
دڵ وێرانەیە و جێی کونە پەپوو..
شینێ بگێڕم بۆ جریوەی مەل!
***
ببم بە سۆفی و لە سارایەکدا..خەو بە ڕوخساری خواوە ببینم؟!
ئاخۆ لە نووریا ئەمشارێتە وە..
گوێ ڕائەدێرێ بۆ سەدای شینم؟
***
ببمە ڕاهیب و لە ناو دێرێکا..لەگەڵ لێدان و زرنگەی زەنگا
شیوەن کەم بەسەر ڕەش پۆشیی خۆم و
پەیکەری عیسای مات و بێ دەنگا
***
ئەی لە کەنیسەی سۆز و ئەسرینما..ڕاهیبەیەکی چاوکاڵی ڕەشپۆش
یەک یەک مۆمەکان دائەگیرسێنێ و
دڵی تەزیوی من ئەگرێتە کۆش؟
***
ساتێ ئەچمە ژێر چە تری باران..سیمای «دێرینی»م دێتەوە بەر چاو
ساتێ هەورە کان ئەڕەوێنەوە..
ئەویش ون ئە بێ وە ک تنوکێ ئاو
***
خۆزگە ئەمتوانی لەناو پێکێکا..ئا.. ئەو هەورانە گشت بخۆمەوە
بە پلەی پەیژەی برووسکەیەکا..
سەر کەوم.. بە گڕ دڵ بشۆمەوە
***
ئێواران سەرم ئەبێتە سووتوو..لەساو سێبەری درەختی ئەشکا
درەختی گریەم.. لق و چڵی ڕووت..
کێ چەند گوڵێکی خەندەی لێ بەش کا؟
***
خەڵکی بە شێتیان ئەدامە قەڵەم..ئاخ ئەو ڕۆژانەی لەبەر بارانا
دڵی پڕ ئەشکم.. ئەتووایەوە..
لە چاوەڕوانیی دەم ئێوارانا
***
خەڵکی بە شێتم ئەدەنە قەڵەم..نازانن کە من «با» ئەخوێنمەوە
تنۆکێ باران حەرفی شیعرمە و
ئاگری عەشق چۆتە خوێنمەوە
***
خۆزگە ئەمتوانی گڕ لە خۆم بەر دەم..دوکەڵم ببێ بە تارای سەر ڕووت
یان بمرم و سەگ لە لاشەم تێر بێ..
دنیای ڕوانینم مردنە و تابووت
***
تابووتێ بە بەر دەمما ڕادەبرێ..ئاخۆ سەر بە چ ماڵێکا بکا؟
لە چ کوختێکی سارد و تەزیوا..
ڕەشەبای گەرمە شینێ هەڵ بکا؟
***
نەء.. تۆ بڵێ ئەو تەختەی تابووتە..تە رمی چ سەوزە درەختێکە.. ئای؟
لانکەی چەند مەلی لانەواز بووە..
چ شۆخێ بووە چ زامێکە.. وای؟
***
ئەرخەوانێکم دێنێتەوە یاد..بە گۆڕستانێک چۆڵ و ساردەوە
چرپەی دوو دڵی نامۆ و تەزیوی..
لە گەردەلولی شار ئەشاردەوە
***
ئەو ئەرخەوانە.. دەمەو ئێواران..ئەچووینە ژێری و بارانی چرپە
ئەبووە ئارامگا و گەردەلولی شار
دڵی نەئەکرد بە بێشەی خورپە
***
ئەیوت.. بڕوانە ئەو خامۆشییە..مەزار بەهەشتی خۆشیی نەدیوە
درەختی مەیل و شەڕ و ئاژاوە..
لە گۆڕا ڕەگ و ڕیشەی ڕزیوە
***
تا خۆڵەمێشی بکوژ و کوژراو..لە گۆڕا لە یەک جیا ناکرێتەوە
مردووەکان مەستی خەوێکی قووڵن..
مەلی ئەشک.. باڵی تیا ناگرێتەوە
***
وێنەی دوو دڵ و تیرێکمان هەڵکەند..لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ؟..
یان ئەویش سووتووی سەر گۆڕەکانە!
***
لە ئێوارانا.. ئای ڕەنگە ئێستا..لەسەر بنچکەکەی قەلەڕەشکەیەک
هەڵکورمێ و چاوی بڕژێنێ سیحری..
ڕق و نەگبەتیی و فیتنە و گەشکەیەک!
***
ئێوارەیەکی پرتەقاڵیییە..دنیای ڕوانینم نوقمی بارانە
دڵ بە کەناری ئاوابوونەوە..
خوێنی لێ ئەتکێ.. کەیلی گریانە
***
لە دنیای دڵی سیاپۆشمەوە..چاو خافڵ ناکەم قەت لەو هەورانە
هەور تەمەنی ئەداتە باران..
باران هەناسەی بەو جۆگەلانە
***
جۆگەلە عومری ئەبەخشێتە چەم..چەم بە ڕووبار و.. ڕووبار بە دەریا
دەریاش دڵی لە مشتی خۆرایە و
نهێنی باران وا لەژێر سەریا
***
دڵۆپی باران چەندی سەوز ئەبێ ولە غەریبییا سەر ئەنێتە وە؟
چەندی لە لەپی دەستی ونبوونا..
ئەمرێ و کەس تەرمی نابینێتەوە!
***
دڵۆپی باران تەرمی مردووە..یان مناڵێکە گڕوگاڵ ئەکا؟
ڕێژنە و ڕەهێڵە گەرمە قاقایە..
یان گریانێکەم ماڵەوماڵ ئەکا؟
***
ئێوارەیەکی مات و غەمناکە..ڕوانینەکانمی تیا سەرگەردانە
جارجار هەورەکان ئەبنە پەنجەرە..
زەردەپەڕ ئەدا لە ڕووی وێرانە
***
ئۆقرە و ئیلهامم دارێکی وشکە..نوقمی کزە بای بێ ئارامیییە
سەگ وەڕی تاو تاو.. گرمەی گەواڵە..
مۆسیقای دڵەی پڕ سەرسامیییە
***
ئای چۆن بەم هەموو ژانەوە ئەژیمکە دڵم لانەی دووپشک و مارە؟
بە شێوە زیندووم.. مردووم لە ناخا..
تۆ بڵێی مردن ببێتە چارە؟
***
بێ ئەوەی کەسێ منی ناسیبێ..ستەمە لاشەم بچێتە ژێر گڵ
ئاخ.. خۆزگە لە ژێر کوختی شیعرێکا..
ئارامی ئەگرت گە ردەلولی دڵ
***
داد بۆ خوا ئەبەم.. نەهێڵێ بمرم..تا خامەم ژانم ئەهۆنێتە وە
وەکوو چۆن ساڵان بە تاڵی سپی..
یادی لە قژما ئەنووسێتە وە
***
مردن لێم گەڕێ.. ئەمشەو خۆم ئەمرم..تا شیعرێ بێنمە بوون و ژینەوە
لە سەرابێکام.. خوێنم ئەسووتێ..
بە سۆزی تاڤگە و چەمی شینەوە
***
مردن پێم ئەڵێ: تۆ تەواو شێتی..وشە جێی ژانتی تیا نابێتەوە
سەر خە سەر سنگم.. چاوانت لێک نێ..
کەس نییە فرمێسک بخوێنێتەوە
***
کوا شیعرێ ژانی من بگرێتە خۆی؟شینم پێ بکەنێ بە دەمتانەوە
فرمێسکم سە رکا «تانجەرۆ»یەک بێ..
بڕژێتە گۆمی ویژدانتانەوە
***
ئاخ.. بۆ تانجەرۆش.. تانجەرۆی جاران..تۆ بڵێی چاوم پێی ڕوون بێتەوە؟
تۆ بڵێی قژی ماش و برنجیم..
بە دیدارێکی ڕەش ببێتەوە؟
***
بیرمە مناڵ بووم لەگەڵ باوکما..لە تەنیشت پردە ڕوخاوەکەوە
قولاپی ماسی گرتن لە دەستما و
قاچم ئەخستە ناو ئاوەکەوە
***
ئای بە مناڵیی.. بە نوکی قولاپ..چەند کۆرپە ماسی ناو تانجەرۆم کوشت؟
ماسیەکی ناو گۆمی تەنیاییم..
دەرگای مەرگ لە خۆم کەوتۆتە سەر پشت
***
من پرسەیەکم.. هیچ کەس نامبینێ..بێت و دانیشێ و فڕکا قاوەیەک
ورد بێتەوە لە دەریای ناڵینم..
بگری بۆ مەرگی چەند سەرچاوەیەک
***
دەریای ناڵینم گۆڕستانێکە..ئارامگای سەدان چەمی سەربڕاو
چە م قەت سەرچاوە نابینێتەوە..
بەفری خۆزگەشم ڕۆیی بوو بە ئاو
***
بە سۆز و یادی هەواری باڵای..زستانی پار بوو.. لە ڕێبەندانا
بەفری بە ردەرگام کرد بە پەیکەرێ..
تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بە گیانا
***
نەک ئۆخەی هەر دەم.. بۆ تاقە ساتێ..بەفرینە کچێ.. بەفری ساردوسڕ
شێوەی بنوێنێ و هەناسەی ئۆخەی..
دەمارەکانم پڕ بکا لە گڕ
***
شەو با هەڵکات و بیبەستێ پەیکەر..تاکوو یەک دوو ڕۆژ.. بمێنێتەوە
بەر لەوەی خۆر چنگ لە سینەی گیرکا..
عومری جوانیی لێ بسێنێتەوە
***
شەو نووستم.. سبەی.. کاتی چێشتەنگاو..بوو بوو بە هەڵم پەیکەری باڵای
لە و ڕۆژەوە من لە تیشکی ڕۆژا..
وێڵم بۆ ورشە و پرشەی نێو نیگای
***
جوانیی تەمەن کورت.. عەشقێک ئەبەدیی..بۆ زەردەپەڕێ لە ئاوابوونا
وانەی مەشقێکی بێ کۆتایییە..
لە جوان پە رستیی دڵەی زەبوونا
***
ئۆف دنیای جوانییش.. مۆمی کوژاوەم..خۆی تیا ئەنوێنێ.. دیمەنێکی پەست
سیمای پەپوولەی هەڵقرچاوی شەو..
لە تەماشاما.. گریانێکە خەست
***
مۆمیش.. تەمەنی.. کزەی.. سووتانی..بارمتەی دەنکە شقارتەیەکە
هە ر دەستێکیش بێ دایبگیرسێنێ
باعیسی مەرگی پەپوولەیەکە
***
چەندین شەو لەسەر نزرگەکان من..بوومە کۆی زوخاڵ.. سووتام وەکوو مۆم!
لەسەر نزرگەی دڵ.. مشایەخێ..
مۆمێکی نیگای دانەگیرسان بۆم
***
من میراتگری سەدان پاییزم..هەتاوی خەمی من ئاوا نابێ
هەتاوێک سارد و سڕە وەک مردوو..
ڕەنگە بوونیشم فرمێسکی خوا بێ!
***
خوا گەورەیی خۆی بە من بەخشیوە..بۆ ئازارەکان لە هەست کردنا
ئەو شەپۆلانە و کەشتییەکی شڕ..
هەرەس ئەهێنم لە خۆگرتنا
***
مردن گێژاوە.. بێ سەوڵە کەشتییم..ڕێشم گەرداوی چەقۆ و خەنجەرە
چش لە مردنم لەم ڕێ تووشەدا..
گەر گۆرانیییە ک بێ بە پەنجەرە
***
چی سامناکترە.. چی غەمناکترە..لە منێکی تە نیای ناو دورگەیەک چۆڵ؟
گیانێکی ماندوو.. هەستێکی نالی..
خۆزگەی ماچێکی دەشتی خاک و خۆڵ
***
کێ بۆ خەزانی عومری من دەگری؟..کێ بە دیی ئەکا گە ڵاڕێزانی؟
پاییز فرمێسکە لە چاوی هەورا..
کوا هەوری من و قوڵپی گریانی؟
***
تاکە پەناگام پاییزە و کزەیشینێ لە دڵما کەف و کوڵیەتی
کێ لەبەر کۆستی منا خۆی دەگرێ؟
دڵم بولبولە.. پاییز چڵیەتی
***
دەمەو پاییزان ڕوو لە شێت بوونم..پاییز کەنیسە و خەڵوەتگای منە
ترپە و لێدانی دڵ خەزانێتی و
لە ڕوانینی چاوانتا ونە
***
پاییزم زامە و هەمیشەیییە..ڕوخساری بەهار نایشارێتە وە
لە قوڵاییما.. گەڵاڕێزانە..
زریانی ناخم نابڕێتە وە
***
من بۆچی نەمرم؟ بۆ نەبمە هەورێ؟تێر بگریم بەسەر باڵای ئازیزا
بۆ ئازیز ڕۆیی و لە من ناپرسێ؟..
تەمێکم لە ناو کۆشی پاییزا
***
بۆ بە سووتووی دڵ چاوی ناڕێژێ؟بۆ نامداتە بەر کزە بای ئاهێک؟
بۆچی بۆ ژوورە سارد و چۆڵەکەم..
ناکاتە دیاریی پە نجەرەی ئاخێک؟
***
بۆ دڵ شمشاڵە و ناڵین ئەیژەنێ؟..بۆ ئەو ناپرسێ لە ئاهـ و خورپەی؟
لە دارستانی سەوزی بیستنما..
بۆ خامۆش بووە چۆلەکەی چرپەی؟
***
لە نسێی مەرگا.. گینگڵ ئەدەم ودڵم هەر لە لای چرپە کانێتی
حەز و ئارەزووم چۆلەکەیەکە..
کزەبای پاییز نیشتمانێتی
***
پاییز لە دنیای شیعری وێڵ بووما..ئاسمانێکی پڕ لە گەردەلوولە
پاییز لە خوێنما مۆمە و ئەسووتێ..
پاییز لە دڵما زامێکی قووڵە
***
پاییز بوو کاتێک بڵێسەی نیگای..گڕی بەردایە هەوری ساردی دڵ
پاییزی نیگای هە ڵوەری و ڕۆیی..
خۆشەویستیمی نایە کۆشی گڵ
***
دەک پاییزم ڕۆ.. وەرزی شاعیریی..دڵ گەڵایە کەوا لە بەر «با» دا
کە هاناش ئەبەم بۆ پاییزی ناخ..
تامی پاییزی چاوانی نادا!
***
بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز؟..تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئە و نیگایەی لە سنگما ئەسووتێ و
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیاندا
***
پاییز بوو.. باران نم نم ئەباری..نیگای چاوانی پاییزیی و مەستی
وە ک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە..
دەستی خۆزگەمی خستە ناو دەستی
***
باران ئەباری و ژێر چەتری پاسێک..بۆ یەکەم بینین بوو بە ژوانگە
بوو بە پەنجەرە بۆ سەر گۆڕەکەم..
لێم ون بوو.. ڕۆیی.. ڕوخا ڕوانگە
***
ئاخ بۆ دەستێکی پڕ لە میهر و سۆز..بوونم ئەشکێکە بە گلێنەمەوە
شیعرم وەک پاییز هەتیو کەوتووە و
پاییزیش دیارە بە وێنەمەوە
***
داوای شیعرێکی سەوزم لێ مەکە..بەهار لە عومری من بێ بەرییە
بڕوانە قژی ماش و برنجیم..
کە دەفتەرێکی کوێرەوەرییە
***
پرسەیە ئەگرم بۆ ئەم پاییزە..چەند خۆشە لەبەر شەستە بارانا
لەسەر ئەو گەڵا زەردانە بمرم..
لە سای بەرامە و بۆی چنارانا
***
ڕۆژێکی پاییز.. مەست بووم.. ئەلەرزیم..لە ناو باخێکا نوقمی خەزان بوو
هاوڕێیەک کۆشێ گەڵای داگیرسان..
گڕی گەڵای زەرد بۆ تینی گیان بوو
***
لەیلاکەم چاوی دوو گەڵای زەردە..وتم.. تۆ چیت کرد ئەی هاوڕێی ئازیز؟
ئەو کۆچی کرد و تۆش چاویت سووتان..
بۆ گڕ بەر ئەدەی لە گەڵای پاییز؟
***
تو خوا گەر مردم.. گەڵا کفنم بێ..دەمیشم پڕ کەن لە گەڵای وەریو
تابووت و گۆڕم چڵی پاییز بێ
و تەرمم مەنێنە ناو خاکی تەزیو
***
خۆ پاییزیش خۆی.. گەڵاڕێزانی..ڕائەکشێ لەناو تابووتی «با»دا
مردنێکی بێ پرسە و گڵکۆیە..
هاوارە و دەنگی ناگا بە خوادا
***
حەز ئەکەم پاییزی عومرم..هەور بێ لە چاوی ئاسمانا
گریانێک بێ.. بێ کۆتایی..
سەمایەک بێ لە سووتانا