کۆست
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
3 دقیقه
1659 مشاهده
ئای چ ڕۆژێکی شوم و غەمناکە!..
کە خۆر خنکاوە لە تەم و مژا
شاعیرێ بە دیار تەرمی خۆرەوە..
ئەگری و زستانی هاتووە بە گژا
دڵی وێرانەم ئێستا سارد و سڕ
لە زستانێکدا چۆن بوو بە هەڵم..
ڕۆژێ لێوانلێو لە بڵێسە و گڕ؟
بۆ جەستەی سڕی من دائەباری؟
بۆ منی خەستە دوو باخی نیگای..
گەڵای فرمێسکی ئەکردە دیاری
وا دەستی زستان لە دەرگا ئەدا؟
ئاخ.. لە سوچێکا سەر ئەنێمەوە..
مەرگێکی خامۆش وەک مەرگی گەدا
نەمئەوت نوقمی موچڕکە و بەفرم
خەیاڵ ئەیبردم بەرەو گەرمەسێر..
ئەو بەفرە بووبووە سابات و کەپرم
کە گەڵاش نەبوو بە ڕووی دارەوە
من گوڵزارێکم ئەهاتە بەر چاو..
بە چڵی ڕووتی بەفرانبارەوە
منی خستە ژێر باری جەورەوە
بە یادی ئازیز سەرەڕێ ئەگرم..
خۆم ئەخەمە ژێر باڵی هەورەوە
ئەو ڕۆژانەی کە ناگەڕێتەوە
ئەو بەفرەی لەسەر ڕێی کۆچیا باری..
لە دڵی منا چۆن ئەتوێتەوە؟
کێ.. کێ خۆی ئەکا بە چەتری سەرم؟
کەسێ نابینم سیمای لەو بچێ..
بەر لە مردنم هانای بۆ بەرم
گشت کڵۆبەفری ئێوارە کۆچی
لە دنیایەکا پڕ لە چەتری ڕەش..
من بەفر نەکەم بە چەتر بۆچی؟
ئازیزم سەری تێدا نایەوە
بە ئێوارەیەک سەرم سپی بوو..
بە ئاهم بەفر نەتووایەوە
ئەشکم ڕژانە سەر شوێن پێکانی
حەزمەکرد شوێن پێی نەسڕێتەوە..
بە سەریا بگریم هەتا بەیانی
خوێنی بتکێنمە سەر شوێن پێکانی
ڕیزێک شوێن پێی سوور.. بەسەر بەفرەوە..
جوانییەک نییە.. شان با لە شانی
جارێکی تر خۆر هەڵنەیەتەوە!
تا شوێن پێکانی لەسەر ئەو بەفرە..
هەتا هەتایە نەسڕێتەوە
دواین تروسکەی ئاواتی منن
لەژێر پێی خەڵکا ئەسڕێنەوە و
گشت جوانەمەرگی دەستی مردنن
دڵمە بە ژێر پێی ڕێبوارانەوە!
ئەبێ بە ئاو.. و ئەکەوێتە ژێر..
بەفر بارینی ئێوارانەوە
ئەمبا بەرەو گۆڕ کزەبا و تەمی
لە چاوما هەوری حەسرەت و پرسیار..
چەخماخە ئەدا.. کەیلە لە غەمی
تەمی مەینەتیم.. بنێتە ناو مشت
ڕۆژانێکی زۆر هەر هاتم و چووم..
دڵ سووتا.. چاوم ئەشکی زۆری ڕشت
کەسێکم نەدی خورپە بێ بۆ دڵ
زستانی ژوورم تەفروتوونا کا و
تاپۆی تەنیاییم.. بنێتە ژێر گڵ
باڵام بنێتە باوەشی ڕەشی؟
لە ئەشکیا بمشوا و خۆڵەمێشی دڵ..
کڵپە بسێنێ سەر لەنوێ لەشی!
کە خۆر خنکاوە لە تەم و مژا
شاعیرێ بە دیار تەرمی خۆرەوە..
ئەگری و زستانی هاتووە بە گژا
***
ئاگری سینەش بوو بە خۆڵەمێش..دڵی وێرانەم ئێستا سارد و سڕ
لە زستانێکدا چۆن بوو بە هەڵم..
ڕۆژێ لێوانلێو لە بڵێسە و گڕ؟
***
کوا ئەو ڕۆژانەی کە گەڵای نیگای..بۆ جەستەی سڕی من دائەباری؟
بۆ منی خەستە دوو باخی نیگای..
گەڵای فرمێسکی ئەکردە دیاری
***
بۆ ترپەی دڵمان ناڕژێتە ناو یەک..وا دەستی زستان لە دەرگا ئەدا؟
ئاخ.. لە سوچێکا سەر ئەنێمەوە..
مەرگێکی خامۆش وەک مەرگی گەدا
***
بەر لەوەی لەیەک جیا ببینەوە..نەمئەوت نوقمی موچڕکە و بەفرم
خەیاڵ ئەیبردم بەرەو گەرمەسێر..
ئەو بەفرە بووبووە سابات و کەپرم
***
لەگەڵ ئەوا بووم.. بەفر پشکۆ بوو..کە گەڵاش نەبوو بە ڕووی دارەوە
من گوڵزارێکم ئەهاتە بەر چاو..
بە چڵی ڕووتی بەفرانبارەوە
***
بەفر بۆ من بوو بە بەرگی پرسە..منی خستە ژێر باری جەورەوە
بە یادی ئازیز سەرەڕێ ئەگرم..
خۆم ئەخەمە ژێر باڵی هەورەوە
***
من لەگەڵ هەورا.. ئەگریم بە یادی..ئەو ڕۆژانەی کە ناگەڕێتەوە
ئەو بەفرەی لەسەر ڕێی کۆچیا باری..
لە دڵی منا چۆن ئەتوێتەوە؟
***
کێ لەم زریانەم ئەشارێتەوە..کێ.. کێ خۆی ئەکا بە چەتری سەرم؟
کەسێ نابینم سیمای لەو بچێ..
بەر لە مردنم هانای بۆ بەرم
***
لە لام بووبوونە پۆلێ قەلەڕەش..گشت کڵۆبەفری ئێوارە کۆچی
لە دنیایەکا پڕ لە چەتری ڕەش..
من بەفر نەکەم بە چەتر بۆچی؟
***
بەفر تابووت بوو.. تابووتێک سپی..ئازیزم سەری تێدا نایەوە
بە ئێوارەیەک سەرم سپی بوو..
بە ئاهم بەفر نەتووایەوە
***
تاوێ گریام و بە چۆکا هاتم..ئەشکم ڕژانە سەر شوێن پێکانی
حەزمەکرد شوێن پێی نەسڕێتەوە..
بە سەریا بگریم هەتا بەیانی
***
خۆزگە ئەمتوانی دڵم دەربێنم..خوێنی بتکێنمە سەر شوێن پێکانی
ڕیزێک شوێن پێی سوور.. بەسەر بەفرەوە..
جوانییەک نییە.. شان با لە شانی
***
وتم.. خوایە گیان چی ئەبێ ئەگەر..جارێکی تر خۆر هەڵنەیەتەوە!
تا شوێن پێکانی لەسەر ئەو بەفرە..
هەتا هەتایە نەسڕێتەوە
***
ئای نەم ئەزانی ئەو شوێن پێیانەی..دواین تروسکەی ئاواتی منن
لەژێر پێی خەڵکا ئەسڕێنەوە و
گشت جوانەمەرگی دەستی مردنن
***
کەسیش نەیزانی.. شوێن پێیەتی یا..دڵمە بە ژێر پێی ڕێبوارانەوە!
ئەبێ بە ئاو.. و ئەکەوێتە ژێر..
بەفر بارینی ئێوارانەوە
***
ئێستاکەش گەرچی خەزانی تەمەن..ئەمبا بەرەو گۆڕ کزەبا و تەمی
لە چاوما هەوری حەسرەت و پرسیار..
چەخماخە ئەدا.. کەیلە لە غەمی
***
هەرچەند لە دوای ئەو، من بۆ گزنگێ..تەمی مەینەتیم.. بنێتە ناو مشت
ڕۆژانێکی زۆر هەر هاتم و چووم..
دڵ سووتا.. چاوم ئەشکی زۆری ڕشت
***
دەستێکی مژدە لە دەرگای نەدام..کەسێکم نەدی خورپە بێ بۆ دڵ
زستانی ژوورم تەفروتوونا کا و
تاپۆی تەنیاییم.. بنێتە ژێر گڵ
***
بڵێی بێتەوە بەر لەوەی گۆڕێک..باڵام بنێتە باوەشی ڕەشی؟
لە ئەشکیا بمشوا و خۆڵەمێشی دڵ..
کڵپە بسێنێ سەر لەنوێ لەشی!