ڕەهێڵە
از کتاب:
لە غوربەتا
اثر:
محمد عمر عثمان (1957-2019)
2 دقیقه
1856 مشاهده
کوا ئێوارەی دووچاوی پڕ گڕی شینت؟..
سەرم کەیلی تەم و مژە..
شەویش داهات جەستەم تەزیو..
تۆ لە کوێی تا هەوری ئەمشەو..
لە ساماڵی چاوەکانتا.. وچانێ بات؟
ئاسمان نوقمی برووسکەیە
باران ئەمرێ.. تا گوڵ بژی..
چراکەم بێ ترووسکەیە
لە پشت دەرگاکەوە دەگری..
دەرگاکە ناخەمە سەرپشت
نامەوێ دوور لە تۆ بمرم..
لەم دیو شووشەی پەنجەرەوە
گوێ لە ناڵینی «با» ئەگرم
خۆی ئەگری یاخود هاواری پڕ زریکەی دارەکانە؟
گڤەی «با»یە یان دەنگی نرکە و هەرەسی..
گیانی زەردی گەڵاکانە؟
ئەمشەو چەند کەس ڕەق بێتەوە؟
نازانم زریانی گومان..
دەرگا بە تۆش ئەگرێتەوە؟
هەڵئەلەرزم.. بیناییم لێڵ
خورپە دڵم وێران ئەکا..
ئاسمان ساردە.. بارانیش وێڵ
بارانێکی بێ ناسنامە..
گریانێکی بێ پەساپۆرت
ئەو چەم کەیلی هاژە ئەکا..
ئەم خامۆشە و ئەسووتێ بۆت
خەو ئەبینم.. تا شووشەکەش هەنسک ئەدا
ئەبێ بە دەست چاوم ئەسڕێ..
ئاهەکانم ئەبێ بە گوڵ
ڕائەچڵەکێم.. شووشەکە لە شەوان ساردتر
ئاسمان نوقمی چەخماخەیە..
ڕەهێڵەیە.. باران خوڕتر
سەرم کەیلی تەم و مژە..
شەویش داهات جەستەم تەزیو..
تۆ لە کوێی تا هەوری ئەمشەو..
لە ساماڵی چاوەکانتا.. وچانێ بات؟
***
نیوەشەوە.. هەور ئەسووتێ..ئاسمان نوقمی برووسکەیە
باران ئەمرێ.. تا گوڵ بژی..
چراکەم بێ ترووسکەیە
***
«با» گفەی دێ ولە پشت دەرگاکەوە دەگری..
دەرگاکە ناخەمە سەرپشت
نامەوێ دوور لە تۆ بمرم..
لەم دیو شووشەی پەنجەرەوە
گوێ لە ناڵینی «با» ئەگرم
***
لە ناڵەی «با» دڵنیا نیم..خۆی ئەگری یاخود هاواری پڕ زریکەی دارەکانە؟
گڤەی «با»یە یان دەنگی نرکە و هەرەسی..
گیانی زەردی گەڵاکانە؟
***
ئەمشەو چەند ماڵ وێران ئەبێ؟..ئەمشەو چەند کەس ڕەق بێتەوە؟
نازانم زریانی گومان..
دەرگا بە تۆش ئەگرێتەوە؟
***
پەنجەرەکان تەم گرتوونی..هەڵئەلەرزم.. بیناییم لێڵ
خورپە دڵم وێران ئەکا..
ئاسمان ساردە.. بارانیش وێڵ
بارانێکی بێ ناسنامە..
گریانێکی بێ پەساپۆرت
ئەو چەم کەیلی هاژە ئەکا..
ئەم خامۆشە و ئەسووتێ بۆت
***
سەرم لەسەر پەنجەرەیە.. ئەگریم بە کوڵخەو ئەبینم.. تا شووشەکەش هەنسک ئەدا
ئەبێ بە دەست چاوم ئەسڕێ..
ئاهەکانم ئەبێ بە گوڵ
ڕائەچڵەکێم.. شووشەکە لە شەوان ساردتر
ئاسمان نوقمی چەخماخەیە..
ڕەهێڵەیە.. باران خوڕتر