لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
653 بینین
لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی
حەریف و دڵفەریب و دڵنشینی
لەگەڵ هەر بەرتەرین شۆخێ جەدەل کەی
بەهەر ئانێ لە حوسنا بێهتەرینی
خەریکی دڵنەوازیی دوشمنانی
لەگەڵ یارانی یەکدڵ هەر بە کینی
بە جەوری بێ حیساب و لوتفی ئەندەک
لە سەد لا زەهر و یەک لا ئەنگەبینی
بە تۆ نابن هەموو غیلمانی جەننەت
ئەتۆ ئەی نووری دیدەم نازەنینی
چ سیحرێ بێ دڵت تەسخیری من کا
بە هەر ئانێ کەتۆ سیحرئافەرینی
لەبی تۆ مەعدەنی مەرجانە نەک یەم
مەحەللی شەککە ئەو تۆ جێی یەقینی
لە بۆسەی شەهدی من گەر ڕوو ترش کەی
بە لەززەت هەر وەکوو ئەسکەنجەبینی
وەکیلی خزرناوی تایبەتی، ئەی خاڵی لەبی یار!
لە گوێ ئابی حەیاتا جانشینی
دەکا تەسخیری دڵها لەعلی لێوت
سولەیمانناوی تایبەت حیشمەت و ساحیب نگینی
بە یادی چیهرە، ئەی دڵ! بەندی توڕڕەی
لە کوردستانە سالمناسناوی ئەدەبی تۆ لە چینی