سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
700 بینین
سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی
بۆ فەرامەرزناوی تایبەتی دڵم ئەی تورکی کافر بەهمەنناوی تایبەتی
غەمزە عاجز بوو لە تیرئەندازییا هەر تالیبی
ئی دڵی بەدبەختی ڕووسەختم مەگەر ڕووبینتەنی؟
ڕەنگە دامەن داتەکێنێ دڵبەری لامەزهەبم
گەر لە مەحشەردا بە زاری دەس بەرم بۆ دامەنی
دڵ چ حاجەت ئارەزووی گوڵشەن بکا وەختی بەهار؟
تۆ لە هەر فەسڵا لە بەرچاوم بە عاریز گوڵشەنی
دەستی تۆیە و عەهدی تۆ ئەی حەلقەیی زەنجیری زوڵف
گەردەنی دڵ وەقفی تۆ بی تا موتیعی گەردەنی
تۆ بە جان تیشنە بە خوێنی سالمناسناوی ئەدەبی و جانی ئەوی
دۆستی وا نابێ تۆ دەیکەی درێغا دوشمەنی!