سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  503 مشاهده
سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی
بۆ فەرامەرزاعلامی دڵم ئەی تورکی کافر بەهمەناعلامی
غەمزە عاجز بوو لە تیرئەندازییا هەر تالیبی
ئی دڵی بەدبەختی ڕووسەختم مەگەر ڕووبینتەنی؟
ڕەنگە دامەن داتەکێنێ دڵبەری لامەزهەبم
گەر لە مەحشەردا بە زاری دەس بەرم بۆ دامەنی
دڵ چ حاجەت ئارەزووی گوڵشەن بکا وەختی بەهار؟
تۆ لە هەر فەسڵا لە بەرچاوم بە عاریز گوڵشەنی
دەستی تۆیە و عەهدی تۆ ئەی حەلقەیی زەنجیری زوڵف
گەردەنی دڵ وەقفی تۆ بی تا موتیعی گەردەنی
تۆ بە جان تیشنە بە خوێنی سالمتخلص و جانی ئەوی
دۆستی وا نابێ تۆ دەیکەی درێغا دوشمەنی!