سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  646 بینین
سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی
گاهێ ئەگەر لە کیسوەتی تەرسا بەدەرکەوی
چەسپیدە باهەمن دڵ و عیشقت هەمیشە وەک
زوڵفی ئەیازناوی تایبەت و گەردنی مەحموودی غەزنەویناوی تایبەت
کەس وەک دڵم لە شۆری مەحەببەت بەڵەد نییە
هەر وەک حەکیمی ڕۆمییناوی تایبەت و ئەشعاری مەسنەویناوی تایبەت
پەنهانە تورکی دیدەیی مەستت لە شامی زوڵف
تەبدیلە جادووانە بە ئەسبابی شەبڕەوی
بولبول لە شاخساری چەمەن باربود نەوا
گوڵ نایە سەر بە شۆر و شەعەف تاجی خوسرەوی
سەد زۆری ڕۆستەمی نییەتی زۆری سیم و زەڕ
تالیع ئەگەر زەعیفە نەبەی پەنجە با قەوی
سالمناسناوی ئەدەبی کەلامی کوردیی و بێ وەزن و سست و لەنگ
بێ مەعنەیە بگاتە ئەلای شێخی مەعنەوی