سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
645 مشاهده
سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی
گاهێ ئەگەر لە کیسوەتی تەرسا بەدەرکەوی
چەسپیدە باهەمن دڵ و عیشقت هەمیشە وەک
زوڵفی ئەیازاعلام و گەردنی مەحموودی غەزنەویاعلام
کەس وەک دڵم لە شۆری مەحەببەت بەڵەد نییە
هەر وەک حەکیمی ڕۆمییاعلام و ئەشعاری مەسنەویاعلام
پەنهانە تورکی دیدەیی مەستت لە شامی زوڵف
تەبدیلە جادووانە بە ئەسبابی شەبڕەوی
بولبول لە شاخساری چەمەن باربود نەوا
گوڵ نایە سەر بە شۆر و شەعەف تاجی خوسرەوی
سەد زۆری ڕۆستەمی نییەتی زۆری سیم و زەڕ
تالیع ئەگەر زەعیفە نەبەی پەنجە با قەوی
سالمتخلص کەلامی کوردیی و بێ وەزن و سست و لەنگ
بێ مەعنەیە بگاتە ئەلای شێخی مەعنەوی