غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  829 بینین
غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە
غەیری تەسلیم و جەفا ئەم دڵە دەرمانی نییە
دڵ لە گێژاوی یەمێکا بە شەنا مەشغووڵە
تا وەکوو مەددی بەسەر ساحیل و پایانی نییە
مەنزەری عاشقی بێچارە عەجەب باغێکە
قەت لە هیچ شاخێ گوڵ و غونچەیێ خەندانی نییە
وەهـ لە پێچ و شکەن و نەفحەیی گێسوویی سیات
جەننەتیش بەم سیفەتە سونبول و ڕەیحانی نییە
نەوحە وا خوێنی شەپوڵ دا لە تەنوورەی دیدەم
نووح بە هیچ مەرتەبە لەم مەرکەزە تۆفانی نییە
ئەووەڵ و ئاخری دونیا وەکوو دەندان و لەبت
تاجیری ڕوویی جیهان لوئلوء و مەرجانی نییە
قەڕنەها شێوەیی نووری ڕوخی گوڵبەرگی تەڕت
نوقرەی تاجی شەهان گەوهەری ڕەخشانی نییە
پیری جاندادە خەبەر کەن لە جەلالیی یووسفناوی تایبەت
قەت بە ڕەنگێ لە دڵا فیکرەتی کەنعانناوی تایبەتی نییە
سالمناسناوی ئەدەبیی غەمزەدە نازانێ نیسارت چ بکا
خۆ لەدەس جەوری غەمت نەقدی دڵ و جانی نییە