کاری ئاشوفتەم درێغا ڕەنگی سامانی نییە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  694 بینین
کاری ئاشوفتەم درێغا ڕەنگی سامانی نییە
بەختی خوفتم تا قیامەت فیکری هەڵسانی نییە
سوودی کوا فیکری فەلاتوون بۆ عیلاجم بعد از اینفارسی
دەردی من دەردێکە -ئەسڵەن- قەت چ دەرمانی نییە
غەرقی فیکرێکم بە مەللاحی خیرەد نایێمە دەر
هەر تەرەف تێ دەفکرم: ئەم بەحرە پایانی نییە
وا لە قەبزەی ئیختیاری کافرێکا کاری من
مروەت و ئینساف و بەخت و دین و ئیمانی نییە
فیکری قەبزیی ڕووی ڕەقیبم حەوسەلەم وا تەنگ دەکا
ڕووبەڕووی تۆ غونچەیی دڵ مەیلی خەندانی نییە