غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
844 مشاهده
غەیری سەودا و خەفەت ئەم سەرە سامانی نییە
غەیری تەسلیم و جەفا ئەم دڵە دەرمانی نییە
دڵ لە گێژاوی یەمێکا بە شەنا مەشغووڵە
تا وەکوو مەددی بەسەر ساحیل و پایانی نییە
مەنزەری عاشقی بێچارە عەجەب باغێکە
قەت لە هیچ شاخێ گوڵ و غونچەیێ خەندانی نییە
وەهـ لە پێچ و شکەن و نەفحەیی گێسوویی سیات
جەننەتیش بەم سیفەتە سونبول و ڕەیحانی نییە
نەوحە وا خوێنی شەپوڵ دا لە تەنوورەی دیدەم
نووح بە هیچ مەرتەبە لەم مەرکەزە تۆفانی نییە
ئەووەڵ و ئاخری دونیا وەکوو دەندان و لەبت
تاجیری ڕوویی جیهان لوئلوء و مەرجانی نییە
قەڕنەها شێوەیی نووری ڕوخی گوڵبەرگی تەڕت
نوقرەی تاجی شەهان گەوهەری ڕەخشانی نییە
پیری جاندادە خەبەر کەن لە جەلالیی یووسفاعلام
قەت بە ڕەنگێ لە دڵا فیکرەتی کەنعاناعلامی نییە
سالمتخلصی غەمزەدە نازانێ نیسارت چ بکا
خۆ لەدەس جەوری غەمت نەقدی دڵ و جانی نییە