گوڵ لە ڕووی توڕڕەیی تۆ نەفحەیی یەک موویی نییە

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  649 بینین
گوڵ لە ڕووی توڕڕەیی تۆ نەفحەیی یەک موویی نییە
ڕەنگ و ڕووی تۆی هەیە، وەک تۆ نەمەکی ڕوویی نییە
وەسمە تا جەوهەری پێ داوە بە قەسدی سەری من
تیغی جەللادی قەزا بوڕڕشی ئەبروویی نییە
دڵ لە بێشەی تەنما ماتە لەتاو دیدەیی تۆ
شێری پڕ سەولەتی من تاقەتی ئاهوویی نییە
لە کەماڵایە جەمالی مەهی دووهەفتە، بەڵێ
ڕووی وەکوو ڕووتە، وەلێ ناقیسە، گێسوویی نییە!
کاشکی لادەبرا حایلی بەینی من و تۆ
بەختە ئەم کارە بکا، قووەتی بازوویی نییە!
خۆت مەتۆرێنە لە توعمەی دڵی ڕەنجیدەیی من
با نەڵێن: بازی نەزەر ڕەغبەتی تەیهوویی نییە
هەر بەسەر باغی جەمالایە، حەواڵەی نەزەرم
خانەیی دیدەیی من غورفەیی دووڕوویی نییە
با بە شێوەی ڕوخی تۆ حووری جینان ڕوو دەرخا
وەکوو تۆ موویی میان تا بە میان موویی نییە!!
نیسبەتی قامەتی تۆ ...دەقی نائاشکرا بدەمە سەروی چەمەن
ڕاستە مەوزوونە، وەلێ نەوبەری لیموویی نییە!
لە گوڵی زەخمی جەفا بۆیی فەرەح دێتە دەماغ
گوڵشەنی وەک دڵی «سالمناسناوی ئەدەبی» گوڵی خۆشبوویی نییە