ئەگەر دەستم دەگاتە گۆیی پوستان

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1112 بینین
ئەگەر دەستم دەگاتە گۆیی پوستان
دەکەم گۆی مەتڵەبم بیروون لە مەیدان
لە غەمزەی تۆوە دڵ ڕووبین تەنێکە
بەجێ ماوە لە تیرت بەسکی پەیکان
بەرابەر لەشکری کەیخوسرەوی عیشق
گورێزی دا خیرەد وەک شاهی تووران
بزانم گەر هیلاکی موددەعی دێ
لە فرمێسکم دەڕێژم ڕەنگی تۆفان
سمی گۆڕ و سەری بەهرامە جێی تیر
نیگاهـ ئاهوویی من گەر بێتە مەیدان
لەڕووی دەریایی غەم خوێنزایە دیدەم
لەجێی لوئلوء سەدەف پڕ بوو لە مەرجان
کەفی عەقڵی بڕی دڵ وەک زولەیخا
بە تیغی غەم لە عیشقی ماهی کەنعان
ئەگەر دڵبەر قوبووڵ کا دینی تەرسا
دڵا تۆ وەیسەناوی تایبەت بی، گەر نەبیە سەنعانناوی تایبەت
لە گریەی سالمناسناوی ئەدەبیی دڵدادە دڵبەر
دەبێ خوڕڕەم وەکوو گوڵشەن بە باران