مەسئەلەم پرسی لە دڵدارم بە مەحزی ئیمتحان
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
672 بینین
مەسئەلەم پرسی لە دڵدارم بە مەحزی ئیمتحان
بۆی عەیان کردم لە لەفزا، هەر چی مەعنا بوو نیهان
پێی دەڵێم: ئەشکم ڕوواندی موو لەناو چاوما، دەڵێ:
دێتە بەر چاوت، لە عەکسی قامەتم، نەقشی میان
شکڵی سفرێکم بینا نا، لێوی لێ گەزتم، یەقین
یەعنی: ئەفزوون دێ لە وەزنا، هیچە ئەندازەی دەهان!
ئەو دەڵێ: چی خۆشە هەر بێ؟ من دەڵێم: سەیری ڕوخت
پێم دەڵێ: چی دێتە بەر چاوت؟ دەڵێم: باغی جینان
من دەڵێم: جێی موشکە نافەی، ئەو دەڵێ: گێسوویی من
من دەڵێم: شمشادە قەددت، ئەو دەڵێ: سەروی ڕەوان
من دەڵێم: گوڵ عەتربێزە، ئەو دەڵێ: ئاغۆشی من
من دەڵێم: نەی شەهدخێزە، ئەو دەڵێ: خەندەی دەهان
هەر جەدەلمانە لەسەر ئیسمی موژە و ئەبرۆیی ئەو
من دەڵێم: شەمشێر و خەنجەر، ئەو دەڵێ: تیر و کەمان
ئەو وتی: حاڵت چلۆنە؟ من وتم: تابم نەما
ئەو وتی: چارەت بە چی دێ؟ من وتم: وەسڵت نیهان
ئیسمی وەسڵم هات بە دەمدا، بەستی ڕێگەی گفتوگۆ
پێی وتم: سالمناسناوی ئەدەبی! لە گوستاخی دەبێ ببڕی زوبان