ژەهرە موڵ بێ ڕووت بە والله العظيم

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1361 بینین
ژەهرە مول بێ ڕووت بە والله العظيمعەرەبی
خارە گوڵ بێ بووت بە بالله الكريمعەرەبی
تاقە خاڵی ڕووت بە تەجریدی مەسیح
ساحیرە چاوت بە ئیعجازی کەلیم
نەقشە ڕووت بۆ دڵ بە شاهی نەقشبەند
یاری دێرینە بە قورئانی کەریم
قامەتت سەروە بە گوڵزاری ئیرەم
سیبە ڕوخسارت بە فیردەوسی نەعیم
پەرچەمت تارە بە وَاللَّيْلعەرەبیی کەلام
بێ وەفا و ڕەحمی بە ڕەحمان و ڕەحیم
خەم بووە قەددم بە شەمشێری عەلی
قیسمەتم عیجزە بە تەقسیمی قەسیم
بێ لەبت شاد نیم بە سەرچەشمەی حەیات
دەردی تۆ نادەم بە دەرمانی حەکیم
ڕەونەقە بۆ حوسنی تۆ ئاشوفتەگی
سەرحیسابم خۆم بە ئەسراری عەلیم
سالمناسناوی ئەدەبییم ڕابورد بە مەرگی دڵبەرم
دڵ بریندارم لەبەر دیدەی سەقیم