ژەهرە موڵ بێ ڕووت بە والله العظيم

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1059 مشاهده
ژەهرە مول بێ ڕووت بە والله العظيمعربی
خارە گوڵ بێ بووت بە بالله الكريمعربی
تاقە خاڵی ڕووت بە تەجریدی مەسیح
ساحیرە چاوت بە ئیعجازی کەلیم
نەقشە ڕووت بۆ دڵ بە شاهی نەقشبەند
یاری دێرینە بە قورئانی کەریم
قامەتت سەروە بە گوڵزاری ئیرەم
سیبە ڕوخسارت بە فیردەوسی نەعیم
پەرچەمت تارە بە وَاللَّيْلعربیی کەلام
بێ وەفا و ڕەحمی بە ڕەحمان و ڕەحیم
خەم بووە قەددم بە شەمشێری عەلی
قیسمەتم عیجزە بە تەقسیمی قەسیم
بێ لەبت شاد نیم بە سەرچەشمەی حەیات
دەردی تۆ نادەم بە دەرمانی حەکیم
ڕەونەقە بۆ حوسنی تۆ ئاشوفتەگی
سەرحیسابم خۆم بە ئەسراری عەلیم
سالمتخلصیم ڕابورد بە مەرگی دڵبەرم
دڵ بریندارم لەبەر دیدەی سەقیم