دوور لە خاڵی سەری کۆی تۆ سەنەما تا سەفەریم

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 2 دقیقه  950 مشاهده
دوور لە خاڵی سەری کۆی تۆ، سەنەما! تا سەفەریم
لە بەهەشتێکی وەک ئەم شارە بە حاڵی سەقەریم
گەرچی باویسعەتە ئەم موڵکە وەلاکین بێ تۆ
دڵی من تەنگە بەقەد دیدەیی نامەردی لەئیم
زەمزەمەی عیشقە لەناو میسری وجوودم هەمەجا
ئاتەش ئەفشانە هەناسەم وەکوو سوعبانی کەلیم
ئاگرێ بوو وەرەقی کەوتە دڵی ناو مورغی چەمەن
دوگمەیی تیکمەیی هەر غونچە ترازا بە نەسیم
وا ڕژا ئاوی فەرەح جوملە، کە تاسی دڵی زار
بە دەمی ئەبرۆیی شەمشێری کەچت، بوو بە دو نیم
گەر لە نەفحەت بە خەتا فەحلی سەبا نوتفە نەدا
لە ئەمەل حەملی دەبێ ئاهوو و بۆی نافە عەقیم
تالیبم دیدەیی تۆ بێ بە شیفاجۆی دڵی ڕێشم
گەرچی نایێ بە ئەبەد، کاری حەکیمی لە سەقیم
خاڵی تۆی دی کە لەناو حەلقەیی زوڵفا بە هەوەس
نایە ناو دائیرە مەششتاقی ئەزەل نوقتەیی جیم
لافی لێ داوە بە بۆی نافە، لە نەفحەی گوڵی ڕووت
ڕووڕەشی کردووە تەئسیری گوناهانی عەزیم
تورکی تیرئەفکەنی شیرین دەهەنی سیم زەقەن
سەری سوڵحی هەیە گەر دەرحەقی یارانی قەدیم
گەر بە قیمەت نیگەهێ کا لە ڕوخی زەرد و سروشک
دەیدەمێ ڕیشوەتی یەک غەمزە بە دامەن زەڕ و سیم
کافییە یەک نیگەهت بۆ دڵی تیشنەی سالمتخلص
دەستی کەم ناگرێ هەنگامی کەرەم، مەردی کەریم