عەبدی تۆن، باری خودایا! چ غولام و چ نەدیم
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
637 مشاهده
عەبدی تۆن، باری خودایا! چ غولام و چ نەدیم
ئیحتیاجن بە وەزیفەت، چ گەدا و چ نەعیم
بە کەرەم داوتە حەیات و بە ڕەحم قووەت و قووت
لازمە سوجدەیی شوکرت، چ کەریمی، چ ڕەحیم؟
پەڕەکاهێکە لە لات کوللی جیهان، هەرچی هەیە
حادیسێکە لە نەزەرتا، چ جەدید و چ قەدیم
ڕووبەڕووی جونبوشی قەهرت کەمەریی کۆ موورە
لە کەفی قودرەتی تۆدا، چ زەعیف و چ زەخیم
لە یەمی موعجیزەتا قەترەیە ئەنفاس و کەلام
هەردوو لا شاهیدی ئەو قەولە، چ عیسا، چ کەلیم
تاجیر و ساعیی و مەللاح و بەرید و دەروێش
کەس بەدەرناچێ لە موڵکت، چ موسافیر، چ موقیم
ئەی حەکیمی ئەزەلی! چارەکەرم تۆی بە کەرەم
نەبزی هەر کەس لە کەفتدایە، چ سالمتخلص، چ سەقیم