بە فەن ئەی موددەعی گەر بی بە ئیبلیس
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
1239 بینین
بە فەن ئەی موددەعی! گەر بی بە ئیبلیس
فەریبی دڵبەرم نادەی بە تەلبیس
لە جەوری ماهی بێ میهرم هەموو شەو
دەگا ئاهی شەرەربارم بە بیرجیسناوی تایبەت
دڵم تا جەننەتی وەسڵت قوبووڵ کا
دەبەم ناوت بە قەد تەهلیلی ئیدریسناوی تایبەت
پەرێشانە لە ڕووتا کافری موو
مەگەر شێواوە سوڵحی ڕۆمناوی تایبەت و ئینگلیسناوی تایبەت
مورادم ڕووتە هەرجا وەسفی مەهـ کەم
دەبێ دوو بێ نیشانەی تیری تەجنیس
خەبەر کەن شێخی واعیز با بزانێ
بەجوز دەرسی مەحەببەت سەهوە تەدریس
سولەیمانم بە تەمکین تا مەکانت
لەناو مەهدی دڵا بێ میسلی بەلقیسناوی تایبەت
ئەوەندە چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ
ڕەگی دڵ با درا وەک ڕشتەیی ڕیس
ڕەقیب بۆ کاری سالمناسناوی ئەدەبی تۆی خەلەلخواهـ
نەگا یا ڕەب بە مەتڵەب دوزدی دڵپیس