بە فەن ئەی موددەعی گەر بی بە ئیبلیس

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  922 مشاهده
بە فەن ئەی موددەعی! گەر بی بە ئیبلیس
فەریبی دڵبەرم نادەی بە تەلبیس
لە جەوری ماهی بێ میهرم هەموو شەو
دەگا ئاهی شەرەربارم بە بیرجیساعلام
دڵم تا جەننەتی وەسڵت قوبووڵ کا
دەبەم ناوت بە قەد تەهلیلی ئیدریساعلام
پەرێشانە لە ڕووتا کافری موو
مەگەر شێواوە سوڵحی ڕۆماعلام و ئینگلیساعلام
مورادم ڕووتە هەرجا وەسفی مەهـ کەم
دەبێ دوو بێ نیشانەی تیری تەجنیس
خەبەر کەن شێخی واعیز با بزانێ
بەجوز دەرسی مەحەببەت سەهوە تەدریس
سولەیمانم بە تەمکین تا مەکانت
لەناو مەهدی دڵا بێ میسلی بەلقیساعلام
ئەوەندە چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ
ڕەگی دڵ با درا وەک ڕشتەیی ڕیس
ڕەقیب بۆ کاری سالمتخلص تۆی خەلەلخواهـ
نەگا یا ڕەب بە مەتڵەب دوزدی دڵپیس