بە حەقیقەت سەنەما دیدەتە ئوستادی هونەر
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
800 بینین
بە حەقیقەت سەنەما دیدەتە ئوستادی هونەر
بۆ نگینی جگەر ئەڵماسە موژەت وەختی نەزەر
دڵ قەفی خوارد و شکا، کردیە نیشانەی قیرقاج
گەردشی تیری نیگاهت لە قەفا میسلی قەجەر
مەنزڵی عەقرەبی زوڵفە قەمەری چیهرەیی تۆ
لەم دەرە بۆ منی غەمدیدە ئەبەد نەحسە سەفەر
کوورەیی شیشەپەزە بۆ دڵی سەختم، عیشقت
لە تەفی جۆششی ئەم ئاگرەدا مۆمە، حەجەر!
وا موقیمی سەری کۆتە وەکوو خاکی قەدەمت
سالمناسناوی ئەدەبیی غەمزەدە مەحروومە لە ئیخوان و پدەر