چاکیری خاسسەتە دڵ، خوسرەوی شیرین دەهەنان
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
652 بینین
چاکیری خاسسەتە دڵ، خوسرەوی شیرین دەهەنان
لە سیفەت وەسف و ڕوخت، لەم ڕەهە شاپوورە مەگەر
جورمی کونجوشکی نییە جان لە ڕەهی شاهی عیشق
دڵ لە چنگ بازی غەمت، قاڵبی عوسفوورە مەگەر
یەکەتازە لە فەلەک ماهیی دوو هەفتە بە من
دولبەری شەمس لیقا، لەم شەوە مەستوورە مەگەر
ئەوجی حوسنت لە ڕوخ و زوڵف و جەبین و ئەبرۆ
لە هەموو میهر و هیلال، شەوی دەیجوورە مەگەر
بەرقە بۆ خەرمەنی عاشق، بە یەقین جەور و جەفات
سەروی میهرت لە دڵا، داروویی کافوورە مەگەر
کە بە حاڵ جیلوە ئەکات، شێوەیی حەق، ئەیمەن نیم
پەرتەوی نوورە وەیا شەعشەعەیی توورە مەگەر
سینە وا بوو بە هەدەف بۆ نیگەهی تیری موژەت
دڵی سالمناسناوی ئەدەبی لە نیگەهـ خانەیی زەمبوورە مەگەر