قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەمانە بە عومەر

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  528 بینین
قەوسی ئەبرۆ و موژەت تیر و کەمانە بە عومەر
نیگەهت قەیدی دڵ و ئافەتی جانە بە عومەر
پەڕتەوی عاریزی یار و دڵی سەدپارەیی من
قیسسەیی شەوقی مەهـ و چاکی کەتانە بە عومەر
تیری بارانی نیگاهت لە دڵی عاشقی زار
تیژ و سەوهانزەدە وەک نووکی سەنانە بە عومەر
تیغی ئەبرۆیی خەمت سوورەتی سەیفی عەلییە
باعیسی زەمزەمە و شۆری جیهانە بە عومەر
بە شەرارەی غەمی تۆ نەخلی مورادم سووتا
باغی شادیم هەمەدەم فەسڵی خەزانە بە عومەر
بە عەلی سوێندت ئەدەم شیعەی ئەگەر ڕەحمت بێ
خۆ ئەگەر سوننیی ئەی شۆخی زەمانە بە عومەر
زۆر نییە سالمناسناوی ئەدەبیی بێچارە ئەگەر کۆهکەنە
دڵبەری هەر وەکوو شیرین زوبانە بە عومەر