بۆ فیراق شەو زۆر بە توولە، یادی زولفیشی لەسەر!
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
650 بینین
بۆ فیراق شەو زۆر بە توولە، یادی زولفیشی لەسەر!
زوڵف و شەو پایانی چۆن بێ؟ ئۆف خودا! کەی دێ سەحەر؟
من شکستمە گەر نیگا کەم، تۆ بە ئیما فەتحتە
هەردوو ڕوو کون کون بووە جەرگم لەبەر تیری نەزەر
خۆ لە غەمزەی تۆ، چ جای دڵ، ئیستخوانیش لەت لەتە
تیری تۆ ناکا، بە تیزی، فەرقی قیرتاس و حەجەر!
دوور لە باڵای تۆ، وەها سووتام لە تەندووری فیراق
هەردوو یەکسانن لەلام ئێستا: فەزای خولد و سەقەر
ڕاستە گەر باغی تەحەممول میوەیی مەقسەد ئەدا،
حەسرەتا بۆ بەختی من، غەیرەز جەفا نەیبوو سەمەر
زوڵمەتی زوڵفی کە ئەفشان بوو، ئەوە لای دا لە ڕوو
«ٲبْشِرواعەرەبی» یاران! نەزەر کەن، مانگ لە هەورا هاتە دەر
جیلوەگەر دڵبەر لە هەر سوو بۆ نەزەر بازی دەکا
لەم دەرە هەر تیر دەبارێ، بێ خەبەر سالمناسناوی ئەدەبی حەزەر!