ویردی زوبان و فیکری دڵ، شەرحی فیراقە سەربەسەر

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  690 بینین
ویردی زوبان و فیکری دڵ، شەرحی فیراقە سەربەسەر
هەڵدەقوڵێ لە عەینی چاو، خوێنی جگەر شەمەر شەمەر
زوڵفی سیاهی پڕخەمی، حەلقە بە حەلقە، چین بە چین
دەستە بە دەستە تا میان، سیلسیلەجۆ کەمەر کەمەر
گەرچی بە بۆسەیی لەبی حاسڵە بۆم فەرەح فەرەح
لێک فەلەک بە ئینتیقام پێشم ئەدا سەقەر سەقەر
ئەی دڵی هەرزە قەت نەکەی سەیری جەمالی ڕووبەڕوو
تیری موژەی بە قەسدە لێت، وەختی گوزەر حەزەر حەزەر
بۆ سەری زوڵفی پڕخەمی کەوتە دڵم گرێ گرێ
حاسڵی دا بە خاترم سەفوەتی ڕووی کەدەر کەدەر!
نامەیی یاری سیمتەن باعیسی زەوقە دەم بە دەم
شامیلی حاڵی سالمناسناوی ئەدەبیە پەیکی سەبا خەبەر خەبەر