پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانی دەکا

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1408 بینین
پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانیناوی تایبەت دەکا
خامە بۆ زەنجیری گێسووت عەنبەرەفشانی دەکا
قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
تووتییی شیرین سوخەن کەی مەیلی خۆشخوانی دەکا؟
قامەتی نەوخێزی شیرینت نەهالی جەننەتە
سەروی ڕەعنا، کەی لە لات سا مەیلی هەمشانی دەکا؟
دڵ بە نەشئەی حاڵی مەستیی چاوەکەت لايعقلعەرەبیە
بۆ کەبابی جەرگی من، لێوت نەمەکدانی دەکا
سا هەزار جارت دەخیل بم، حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ، بێ پیرە؛ شەیتانی دەکا
لێوی یاقووتت نگینە خاتەمی نادر زوهوور
مۆری دەستی ئاسەفناوی تایبەتە و ئەمری سولەیمانیناوی تایبەت دەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
پێی بڵێ: سالمناسناوی ئەدەبی لە عیشقت وا غەزەلخوانی دەکا