غەم لە دڵ بۆ فەوتی شادی مەیلی سەرخۆشی دەکا

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1182 بینین
غەم لە دڵ بۆ فەوتی شادی مەیلی سەرخۆشی دەکا
سوبحی عیشقە شەمعی عەقڵم ڕوو لە خامۆشی دەکا
زوڵفی شەبڕەنگت وەکوو ڕۆژە پەرێشان با نەبێ
وا سەحاباسا لە ڕووتا قەسدی مەهپۆشی دەکا
بۆ ئەدایی تەعزییەی من تورکی چاوی مەستی یار
بۆ تەرەب هەردەم لە بەزمی عیشوە مەینۆشی دەکا
داستانی عیشقی من فاشە لە هەر کووچە و سوقاق
عەقڵی دێوانەم لەپاش ئەم حاڵە سیڕپۆشی دەکا
کەسرەتی زەعفم لە هیجرانا گەییشتە مەرکەزی
دڵ لە سینەمدا بە دایم مەشقی بێهۆشی دەکا
دڵبەری باڵابڵندم گەر خەرامان بێ بە ناز
سەروی گوڵزاری ئیرەم چۆن مەیلی هەمدۆشی دەکا
گەر نەوێڕێ ڕێی سەگی قاپیت بەرن بۆ جێی غەریب
سالمناسناوی ئەدەبیی مسکین لە دەرگا حەڵقەدەرگۆشی دەکا