پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانی دەکا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1355 مشاهده
پەنجە بۆ تەسویری ئەبرووت پەیڕەویی مانیاعلام دەکا
خامە بۆ زەنجیری گێسووت عەنبەرەفشانی دەکا
قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
تووتییی شیرین سوخەن کەی مەیلی خۆشخوانی دەکا؟
قامەتی نەوخێزی شیرینت نەهالی جەننەتە
سەروی ڕەعنا، کەی لە لات سا مەیلی هەمشانی دەکا؟
دڵ بە نەشئەی حاڵی مەستیی چاوەکەت لايعقلعربیە
بۆ کەبابی جەرگی من، لێوت نەمەکدانی دەکا
سا هەزار جارت دەخیل بم، حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ، بێ پیرە؛ شەیتانی دەکا
لێوی یاقووتت نگینە خاتەمی نادر زوهوور
مۆری دەستی ئاسەفاعلامە و ئەمری سولەیمانیاعلام دەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
پێی بڵێ: سالمتخلص لە عیشقت وا غەزەلخوانی دەکا