ساقیا نەوبەهارە ڕۆیی دەی

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  1076 مشاهده
ساقیا نەوبەهارە ڕۆیی دەی
فرسەتە و هاتووە لە دەستی نەدەی
نەوبەتی عەیش و نۆشە، دەی سادەی
بێنە گەردووش پیاڵە پڕ کە لە مەی
چونکە بیستوومە من لە ناڵەی نەی
«و من الماء كل شیء حیعربی»
ساقیا بولبولان لەسەر لقی گوڵ
ناڵەیان دێتە گوێم بە سۆز و بە کوڵ
تۆش وەرە هەڵسە بۆ فەراغەتی دڵ
بێنە گەردووش، پیاڵە پڕ کە لە مەی
چونکە بیستوومە من لە ناڵەی مەی
«و من الماء كل شیء حیعربی»
ساقیا ئیمڕۆ جەژنی نەورۆزە
چەژنەیەکی قەدیم و پیرۆزە
چەژنەیەکی موبارەکی هۆزە
وەرە گەردووش پیاڵە پڕ کە لە مەی
چونکە بیستوومە من لە ناڵەی نەی
«و من الماء كل شیء حیعربی»
بووکی مینا بەڕەنگی تاراوە
لەلق و پۆپی سەوسەن ئاڵاوە
مژدە بێ نەوبەهاری هێناوە
تۆش وەرە زوو پیاڵە پڕ کە لە مەی
چونکە بیستوومە من لە ناڵەی نەی
«و من الماء كل شیء حیعربی»