سلێمانی
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
1285 مشاهده
سلێمانی چ خۆشە نەوبەهاران
بە لەنجە و لارەوە دێن گوڵعوزاران
بە چاوێکی لە شەرما کەم هەڵاتوو
ئەپچڕێنن هەناوی دڵ فیگاران
چەمەن کەوتۆتە خەندە و من بە گریان
ئەناڵێنم وەکوو هەوری بەهاران
جەوانانی چەمەن هاتوونە لەنجە
بە ئاوازی جگەرسۆزی هوزاران
درەخشانە، برووسکەی شەو لە شەوقا
وەکوو ئاهی دڵی شەو زندەداران
بە سروەی بای سەحەر ئارایشی دا
عوزاری گوڵ، وەکو ڕووی گوڵعوزاران
گوڵاڵە بانگ کرا، بۆ سووڕ و شایی
بە تارای سوورەوە، ڕەقسان و ڕەخشان
بریقەی پوولەکەی، دەسماڵی لامل
وەکوو ئەنجوم، لە دەوری ماهی تابان
شنەی بای سوبحدەم ئارایشی دا
عوزاری گوڵ وەکوو ڕووی گوڵعوزاران
درەخشانە برووسکەی هەوری ئەمڕۆ
وەکوو ئاهی دڵی شەو زندەداران
بە بەردی ئەم بەهارە زۆر ئەترسم
کە بشکێ جامی تۆبەی تۆبەکاران
ڕشێنەی ڕۆح، ئەپڕژێنێ بە دڵدا
قریوە و پێکەنینی، پۆیلەداران
بە تەرزەی ئەم بەهارە زۆر ئەترسم
کە بشکێ جامی تۆبەی تۆبەکاران
مەڵێن «نووریتخلص» لە ئێش و سوێی برینی
لە بیری چۆتەوە، ئاهەنگی جاران