لەو وەختەوە تۆ چوویتە سەفەر، کوێرە بیناییم

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  982 مشاهده
لەو وەختەوە تۆ چوویتە سەفەر، کوێرە بیناییم
سا ڕەحمێ بە یەعقووبت کە، ئەی یووسفی سانی
بەم جیلوەیە، بەم عیشوەیەوە، وەختە نیگاهت
بێ، عەینی دەڵێی حوری و غلیمانی جینانی
مەنعم مەکە وا عاجز و بیمار و نەخۆشم
بڕوانەرە ئاوێنە، لە ئەحواڵم ئەزانی
«نووریتخلص» کە قسەی هەروەکوو گەوهەر دەفرۆشن
بۆ مەدحی تەماشایەکی تۆ، لاڵە زمانی