لەو وەختەوە تۆ چوویتە سەفەر، کوێرە بیناییم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  923 بینین
لەو وەختەوە تۆ چوویتە سەفەر، کوێرە بیناییم
سا ڕەحمێ بە یەعقووبت کە، ئەی یووسفی سانی
بەم جیلوەیە، بەم عیشوەیەوە، وەختە نیگاهت
بێ، عەینی دەڵێی حوری و غلیمانی جینانی
مەنعم مەکە وا عاجز و بیمار و نەخۆشم
بڕوانەرە ئاوێنە، لە ئەحواڵم ئەزانی
«نووریناسناوی ئەدەبی» کە قسەی هەروەکوو گەوهەر دەفرۆشن
بۆ مەدحی تەماشایەکی تۆ، لاڵە زمانی