شێوەی زیوەر
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
1157 مشاهده
ئەزانم بینووسم بۆ هەرکەسێ من، عەرزی حاڵ ئەمڕۆ
لە عەرزی حاڵی خۆم داماوم و ساحب مەلال ئەمڕۆ
شکایەت کەم لە ئەبرۆی دڵکەشی، یا چاوی خوێنخواری
بڵێم چی من، لە تەئسیراتی زوڵف و خەت و خاڵ ئەمڕۆ
ئەڵێن فەوتاوە باسی بولبول و گوڵ، شەمع و پەروانە
کەچی شەمعی گوڵی ڕۆحی بتێکی بێ میسال ئەمڕۆ
چراغی بەزمی عوششاقی، گوڵ و گوڵزاری ئافاقی
بەناچار ئەبمە بولبول، ئەبمە پەروانەی جەمال ئەمڕۆ
ئەگەر تەنقید ئەکەن، تەقدیر ئەکەن، ئەم ڕێگە، ڕێگامە
کە بچمە سەیری لە نجەی دولبەری قەد ئیعتیدال ئەمڕۆ
کە منهەجمان لەسەر دینە، نەوەک دەینە بڵێن موفتی
ئیتر لادە لە فتوای فاسد و قەولی بەتاڵ ئەمڕۆ
بە حوسنێکی خودا دادی وەکوو «نووری» دووچاوانە
مەکەن مەنعم بەقوربانی بکەم عەقڵ و کەمال ئەمڕۆ