ئەی دولبەری جانی
از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
1 دقیقه
1101 مشاهده
ئەی دولبەری جانی بەخودا جانی جیهانی
ئارامی تەن و ڕاحەتی دڵ، ڕۆحی ڕەوانی
نووری بەسەر و شەمعی شەبستانە جەمالت
مەحبووبی دڵ و مەحرەمی سەد ڕازی نیهانی
یاقووتی لەبت، قووتی منی ڕووتە بەقوربان
ڕووت دەرخە کە بڕوا شەو و بێ وەختی بەیانی
موژگان و برۆت سەف وەکوو عەسکەر کە دەبەستن
باکت چییە تۆ ساحبی شمشێر و سینانی
خوێنی منت بەو گەردنە بێ ڕۆژی قیامەت
ئەم عالەمە شاهیدمە کە تۆم قاتیلی جانی
ئەی عەبدی خودا، شەرمێ لە دیوانی خودا کە
ڕەحمت ببێ دنیایەکە بێ قیمەت و فانی
ببڕێتەوە ئەم دەعیەیە، بەم حوسنە مەنازە
وەک عومری منی خستە «سريع الجريانیعربی»