ئەو کارەساتەی لە هێنانەوەی جەنازەکەی «شێخ مەحموود»دا ڕووی دا

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 3 دقیقه  882 مشاهده
شەو بوو جەنازەکەی گەیشتە کەناری شار
گیرایە ناو ژمارەیەکی زۆری بێ شومار
بردیانە بەندیخانە کە بیبینێ «شێخ لەتیفشخص»
دەستێ بکاتە گەردنی باوکی هەژارەوە
کوژرا ژنی «ڕەشۆڵشخص» بە یەکەم گوللە، بێگوناهـ
داخێکی نا بە جەرگی گوڵ و لالەزارەوە
وەک «ئەختەرشخص»ی «ڕەشۆڵ»ی بەسەزمان لە ئاسمان
چۆن زوو کوژایەوە، بە ڕوخی تابدارەوە
زۆر نەوجەوانی تر وەکوو ئەو کوشتە و جەریح
شارانەوە هەموو بە لەشی زامدارەوە
زانرا نەتیجەکەی کە شتێکی فەلاکەتە
عالەم لە ترسی گوللە کشانە کەنارەوە
سبحەینێ وەزعی مەملەکەتم زۆر شپرزە دی
هەر «شورتە»یە و خولەی دێ بە دونکی و بە دارەوە
وەک ڕووی نەدابێ حادیسەیەک ئەمر ئەدەن، ئەڵێن
عالەم ئەبێ خەریک بێ، بەسەر ئیش و کارەوە
تیجوال مەنع کرا لە دەمی عەسرەوە هەتا
ڕۆژ هەڵئەهات و شەوقی ئەخستە دیارەوە
بۆ مەنعی ئەو کەسانە ئەهاتن لە دوورەوە
حازر کرابوو شورتە، بە پیادە و بە سوارەوە
بێجگە لەمەش ئەمر بە نەواحی و قەزا درا
نابێ بە ناوی پرسەوە کەس بێتە شارەوە
سێ ڕۆژی ماتەمی، کە «دی»یان بەم حەقارەتە
بڕیار درا بەجارێ بە لادێ و بە شارەوە
غەمبار بن و جلی ڕەشی ماتەم لەبەر بکەن
پیر و جوان، هەموو بە دڵی غەمگوسارەوە
وەختێ ئیدارە فەرقی بە عەزمی ئەمانە کرد
قانوونی هێزی «شورتە»یی لێ خستنە کارەوە
پۆلیسێ جل ڕەشێکی بکەوتایە بەر نەزەر
ئەیبردە گۆشەیەکی پەنا و نادیارەوە
ئەوەل نەسیحەت و هەڕەشەی دەستی پێ ئەکرد
ئەیووت بەمانە خۆت مەخەرە گیر و دارەوە
پێتان ئەڵێم بە ڕەسمی: جلی ڕەش لەبەر مەکەن
یاساغە کەس ببینرێ بە لێوی بە بارەوە
پشتێنی ڕەش جەریمەیە بیگۆڕە تا زووە
تاکوو فڕێی ئەدەی بچۆ زوو خۆت بشارەوە
هەر چایچییە و بەدەم شەقی پۆلیسەوە زەلیل
هەر سایقە ئەناڵێ بەدەم لیس و دارەوە
ڕادیۆ بە زۆری شەق ئەبێ بکرێتەوە لە هەر
دوکان و چایخانە، بە نەغمەی قەتارەوە
هەر جل ڕەشی هەژار بوو، ئەیانبرد بە زۆری لیس
ئەخرایە ژێر سوئالی، گەلێ نالەبارەوە
قۆڵیان ئەگرت بەدووکەس و ئەبرایە بەردەمی
قۆمیسەری، بە فیز و کڵاوێکی لارەوە
ئەیوت: بەمن بڵێن چییە کەوتوونەتە سەری؟!
خۆت تووش مەکە، بەکۆڵێ مناڵی هەژارەوە
کێ مردووە؟ سەبەب چییە ئەم حوزن و ماتەمە؟
خۆ ئاسمان بەجارێ نەکەوتۆتە خوارەوە
لێی هاتە جواب، شپرزەیی شەق، سەر شکاوی دار
ڕووی کردە قۆمیسەر، بە دڵی زامدارەوە
من سەروەری وڵاتم و سەرداری قەومەکەم
بمرێ بە ئێشی دەردی دڵ و ئیحتیقارەوە!
من بێم لەبەر ڕەزای دڵی تۆ یا یەکێکی تر
نامووسی کوردەواری بنێمە کەنارەوە؟!
تۆ و ئەو کەسەش کە وای وتووە باشی تێبگەن
کورد نایەوێ بژی بە لەکەی، عەیب و عارەوە