مووی سپی و پشتی خەمیدەم وتی بەسیە گڕوگاڵ

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  968 مشاهده
مووی سپی و پشتی خەمیدەم وتی بەسیە گڕوگاڵ
پیرم و ئێستە هەموو شەو کچی ڕەز ناخوازم
سەربەرەو خوارەیە ڕێم، باوی قولم زۆر خۆشە
تێپەڕی، قووەتی هەنگاوی سەرەو هەورازم
نییە کەس باری نیازم بگرێتە سەر شان
هەر مەگەر یاری ئەجەل بێت و بکێشێ نازم
تەعنەیی بەدخواهـ و قسەی پووچی ئەم و ئەو بوو کەوا
کونجی بەدبەختی و ماتەم، بووەتە دەمسازم
تانەی تێنەگەیشتوو جگەری وا لەت کردم
خوێن ئەپاڵێوێ لە سەد لاوە دڵەی غەمسازم
هەرچی کردوومە لەمەوبەر، دەمی نادانی بوو
نادیمم ڕەببی لەتۆ لوتف و کەرەم ئەخوازم