شیوەنی مەلا مەحموودی بێخود

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 3 دقیقه  699 مشاهده
خەمم نەدیوە کە دڵ هەڵدڕێ وەکوو نەشتەر
خەمم نەدیوە وەکوو تیر بدا لە بەندی جگەر
خەمم نەدیوە کە ڕووناکی و فەڕەح لە دڵا
وەها نەهێڵێ، لە جێگەی نەمێنێ شوێن و ئەسەر
خەمم نەدیوە لەسەر تەختەنەردی دنیادا
وەها ببەستێ لە خۆشی و لە پێکەنین شەشدەر
خەمم نەدیوە بەری خوێنی دڵ وەها بەردا
لە فوارەیی دڵەوە هەڵقوڵێتە دیدە و سەر
مەگەر خەمێ کە لەناکاو ڕژایە لادێ و شار
بەکارەساتی وەفاتی ئەدیبی دانشوەر
حەفیدی حەزرەتی عەللامە، موفتی چاومار
فەقیدی میللەتی کورد، جێنشینی جەد و پدەر
جەنابی «بێخودشخص» ئەفەندی ئەدیبی بەرزی وڵات
یەکەم موسەوری دنیای سروور و حوزن و کەدەر
لە ئاسمانی ئەدەبدا، بەباڵی تیژی زەکا
فڕی هەتا گەیییە بەرزیی کەمال و هونەر
ئەدەب لە ڕۆحی ئەوا چەشنی خوێن ئەهات و ئەچوو
وەکوو فوارە هەڵئەڕژایە سەر پەڕەی دەفتەر
لە موبتەداوە وەها تێپەڕی بە یەک هەنگاو
گەیشتە تەوقە سەری کێوی سەخت و بەرزی خەبەر
لە بەحری بێ بنی عیلما، هەتا بڵێی مەلەوان
لە ئەرزی بێ حەددی شیعرا، سەرۆکی سەیر و سەفەر
چ شاعیرێ لە کون و قوژبنی خەیاڵاتا
جیهانی شیعری وەکوو زەڕەیە ئەهاتە نەزەر
بە شەو لەناو چەمەنی نەزمی بلبلی ئیلهام
تەرانەگۆیی خەیاڵاتی ئەو بوو، تا بە سەحەر
بە ڕۆژ لە مەدرەسە، مەشغولی عیلم و تەفسیری
کەلام و سورە و ئایاتی ئێزەدی ئەکبەر
هەمیشە مەستی مەی «لا اله الا اللهعربی»
قەسیدەخوانی سەنای جەمالی پێغەمبەر
خەم و پەژارەیی کۆچی حەزین و دڵسۆزی
بەجارێ خۆشی و شادی جیهانی کردە کەدەر
حەقی بەدەستە کە دڵ تا ئەبەد بناڵێنێ
میسالی دەنگی بریندارێ نایێ ناڵە لەبەر
حەقە کەلام و بەدیع ڕەش لەبەرکەن و ئاداب
لە قوڕ بنیشێ لە پێوە هەتاکوو تەوقی سەر
بە هەوری ماتەمی، ڕۆژی دڵم وەها گیرا
بە حاڵ ترووسکە ئەدا، چەشنی چاوی تانە لەسەر
سەرێ نییە کە نەبێ گێژ و دەردەداری خەفەت
دڵێ نییە، کە نەبێ غەمگوساری ئێش و کەدەر
نەمردووە و هەر ئەژی ناوی بەرز و ئاساری
هەتا بمێنێ جیهان و سەما و مەهـ و ئەختەر
ژیان و بەرزیی ناوی وەکوو شوعاعێکە
هەتاکوو لاموتەناهی وجوودی دێتە نەزەر
خودا لە شیعر و لە ئینتاجی عیلم و ئەفکاری
دروستی کردووە بۆی هەیکەلێکی بەرزی زەفەر
نەسب کراوە لە ساحەی خلوود و سەرمەدیا
بە هەیبەت و عەزەمەت، باقییە هەتا مەحشەر
بە نووکی خامەی برژانگ، لە خوێنی دڵ «نووریتخلص»
بنووسە ساڵی وەفاتی «فەقیدی فەزڵ و هونەرحساب ابجد: «فقیدی فضل و هنر» بە حیسابی ئەبجەد دەکاتە «١٣٧٥هـ».»