شیوەنی شێخ عەزیزی برای

از کتاب:
دیوانی شێخ نووری
اثر:
شیخ نوری شیخ صالح (1896-1958)
 1 دقیقه  956 مشاهده
لە فوارەی دڵ لەبەرچی خوێنی گەش نەڕژێتە سەرچاوم
لەبەرچی سوور نەبێ داوێنی بەدبەختیی بە خوێناوم
کە من زانیم ئیتر مەرهەم نییە بۆ جەرگی سووتاوم
ئەناڵێنم لە دووری تۆ، ئەڵێم شەرتە هەتا ماوم
ئەسیری خاکی گۆڕ و نەوجەوانی پڕ مەلالم ڕۆ
عەزیزم ڕۆ، عەزیزم ڕۆ، عەزیزی نەونیهالم ڕۆ
بە ئومێدی ئەوەی بێمە سەرینت هەر وەکوو مەجنوونشخص
لە دووجەیلی نەهاتیدا ئەناڵێنێ دڵەی مەفتوون
بە فرمێسکی پەژارەم چۆڵی «قفرە»م ئاو ئەدا مەحزوون
کەچی ئەمڕۆ بیابانێ بە خوێنی دڵ ئەکەم گوڵگوون
ئەسیری خاکی گۆڕ و نەوجەوانی پڕ مەلالم ڕۆ
عەزیزم ڕۆ، عەزیزم ڕۆ، عەزیزی نەونیهالم ڕۆ
لەوێ دیجلە وەکیلی دیدەکەی من بوو بە لێڵی و سوور
سکووتی خەستەخانەت، بوو بە شینی عائیلەی ڕەنجوور
لەکاتی گیانەڵای مەرگا بە بێکەس مای، لە خوێشان دوور
ئەمە تیرێکە جەرگم کون ئەکا تا ڕۆژی نەفخی سوور
برایی جەرگ و دڵ سووتاوی کوردی پڕ مەلالم ڕۆ
عەزیزم ڕۆ، عەزیزم ڕۆ، عەزیزی نەونیهالم ڕۆ