پێنج خشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی مەلا ساڵحی «حەریق»
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
726 مشاهده
جَمَرات هوي العشق علي القلب أنارتعربی
الشمس من الخجلة بالحجب توارتعربی
فەرهاد سیفەت کەوتمە ناو ڕەنج و مەرارەت
ئەم خەسرەوی خووبانە کەوا دێتە نەزارەت
شیرینە لەلام، دڵ ئەفڕێنێ بە ئیشارەت
لوقمان بەنیگاهی وەکوو دێوانەیە حاڵی
سەد دەفعە دەرم کەن ئەچمە دەرگەهـ و ماڵی
ئەفکار و خەیاڵی لە دەسم سەند خەت و خاڵی
میوەی ئەمەلم کاڵە لەبەر دیدەیی کاڵی
کاڵایی خەیاڵم هەموو داناوە بەغارەت
زێوەرتخلص وەرە گەر تالیبی ئەفکاری دەقیقی
لادە لە مەجازی وەرە سەر عیشقی حەقیقی
بێ فائیدە لەم نەوعە خەیاڵانە غەریقی
تالیب مەبە بۆ لەفزی بەبێ مەعنا «حەریقیشخص»!
تەجنیس و لەتافەت بخەرە بەستی عیبارەت