پێنج خشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی مەلا ساڵحی «حەریق»
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
811 بینین
جَمَرات هوي العشق علي القلب أنارتعەرەبی
الشمس من الخجلة بالحجب توارتعەرەبی
فەرهاد سیفەت کەوتمە ناو ڕەنج و مەرارەت
ئەم خەسرەوی خووبانە کەوا دێتە نەزارەت
شیرینە لەلام، دڵ ئەفڕێنێ بە ئیشارەت
لوقمان بەنیگاهی وەکوو دێوانەیە حاڵی
سەد دەفعە دەرم کەن ئەچمە دەرگەهـ و ماڵی
ئەفکار و خەیاڵی لە دەسم سەند خەت و خاڵی
میوەی ئەمەلم کاڵە لەبەر دیدەیی کاڵی
کاڵایی خەیاڵم هەموو داناوە بەغارەت
زێوەرناسناوی ئەدەبی وەرە گەر تالیبی ئەفکاری دەقیقی
لادە لە مەجازی وەرە سەر عیشقی حەقیقی
بێ فائیدە لەم نەوعە خەیاڵانە غەریقی
تالیب مەبە بۆ لەفزی بەبێ مەعنا «حەریقیکەس»!
تەجنیس و لەتافەت بخەرە بەستی عیبارەت