پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «سەید ئەحمەد ئەلنەقیب»

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 2 دقیقه  716 مشاهده
هەتا کەی ئاتەشی نەخوەت لە سەرتا ڕوو لە باڵا بێ
نیشاتی تۆ بیساتی پەڕنیان و گەنج و کاڵا بێ
ئەگەر مەیلت هەیە کارت لە عوقبا چاک و «أولیعربی» بێ
وەرە لادە لە دنیا، بێ لە مەولا ڕووت لە «مەولا» بێ
دڵ و جان و وجوودت هەر نیساری شاهی «لەولا» بێ
جیهان ڕووناکە دەیبینی ئەما نامێنێ بۆت هەروا
ئەگەر تۆ حاکمی شەرعی بە ناحەق قەت مەدە فەتوا
خەتێکە موستەقیم ئەم شەرعە تا دەرگاهی حەق ئەڕوا
لە ڕێگەی شەرعی ئەنوەر هەر کەسێ لادا ئەبێ ڕیسوا
ئەگەر شاهـ و گەدا بێت و ئەگەر والییی والا بێ
ئیمامی شافیعی بێ یانە ئەعزەم هادییی خەڵقن
تەریقەی سوهرەوەردی بێ وەیا چەشتی لەسەر حەقن
لە بەحسی باتینا ئەتباعیان وەک خەرمەنی بەرقن
تەریقەی و قادری نەقشبەندی هەر دوو ڕێی حەقن
عیلاجی قەلبی قەڵبت کە چ لەم لا بێ چ لەو لا بێ
قسەی حەق هەر ئەکەم فەرزەن زەمین سوور کەن بەخوێناوم
ئەگەرچی خۆم بە ئەسبابی تەعەللوق حەپس و داماوم
لە داخی ئەهلی ئەم دنیایە حەیرانم کە چۆن ماوم
بە سەڵتەی سورمەوە خۆی بائەدا وەک ژن ئەڵێ: پیاوم
کەسێ مەردە کە نووری باتینی ساحێب تەجەللا بێ
عەدووتە نەفسی ئەممارە چییە ئەم مارە با بمرێ
خەریکی خۆیەتی هەرکەس کە ناکا دەفعەیێ فیکرێ
لەسەر بوون و نەبوونی نەفسی ڕێ نادا بکا شوکرێ
بە نەفسی حیلەبازی خۆی بڵێ: بەسیە حەیا بگرێ
ئیتر لادە لە گێژی «لا» سواری کەشتیی ئیللا بێ
عیلاج و مەلجەئت کوا، ئەچییە کوێ، گەر شاهی کاووسی
خەتات بێ ناچییە جەننەت بەزینەت گەرچی تاووسی
جیهان زیندانە ئەی غافڵ! ئەتۆش مەحکووم و مەحبووسی
لە هەیوان و عورووسی هەر پەشیمانی مەئیووسی
کە چونکە عاقیبەت مەرگە چ «ئەدنا» بێ چ «ئەعلا» بێ
کەسێ ئەمڕۆ لە دنیادا لە خەوفی ئاخیرەت گریا
لە ئاخر مەرتەبەی خەندانە گرتی مەرتەبەی عولیا
بە حوببی دونیەوی «زێوەرتخلص» سەرت پڕ بوو لە ماخولیا
لە نووری ڕۆژی عیرفان بێ نسیبە ساحیبی دنیا
کەسێ حیسسەی ئەبێ «ئەحمەدشخص» کە لەم خەڵقە تەوەللا بێ