تەخمیس لەسەر غەزەلێکی «وافی»

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 2 دقیقه  632 مشاهده
ئەی فیداکارانی میللەت شێری مەردانی وڵات
ئەی ڕەئیسانی دیانەت ساحێبی سەدم و سەڵات
بۆ نیساری بێ وجودە لیرە و ڕوپیە و مەنات
روح فیدا کەین بۆ وەتەن بۆ حوکمڕان ڕێی ئەبات
کەس نەبێ چاوی لە ڕوتبە و خزمەتێکی بێ خەڵات
تاکوو دوێنێ بوو لەمەیدانا ئەتانوت ئێمە چووین
وا لە بادەی یەکێتی سەر مەستی فیکر و های هووین
گشت فیداکاری ئەوە ئێستاکە سەربەست کە بووین
نامی تەئریخی لە جێی ڕوتبەی فەریقی بێ لەلات
گەر نەکەین ئیسباتی مەوجوودیەت ئیمڕۆ ئێمە چین
پشتیوانێکمان هەیە وەک کێوی ئاسن وا مەتین
من کە فەردێکم لە کورد، باوەڕ بکەن ئەی موسلمین
خزمەتی میللەت لەلام فەرزە بە تەسدیق و یەقین
نەک بەدەم یاخود زوبان باللهعربی وامە تا مەمات
خاکی کوردستان مەحەللی عیلم و دارولفەن ئەبێ
مەوقیعی ئەهلی کەماڵ و بۆ هونەر مەسکەن ئەبێ
هەرچی وێرانێکی تێدایە وەکوو گوڵشەن ئەبێ
سەد شوکر شوعلەی چرامان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوشن ئەبێ
بەرقەرار و پایەدار بێ واسیتەی شەوقی حەیات
عیبرەت و دەرسە لەلای ئەهلی نەزەر وەزعی زەمەن
دوور نەچین بۆ عەسری کۆن لەم وەقتەدا هەوڵێ بدەن
دەست لەمل یەکتر بکەین بۆ حیفزی گوڵزاری وەتەن
دیم نموونەی میللەتی غەیرە کە چۆن خزمەت ئەکەن
زابتان و کابتان هەروەک نەفەر پۆڵ پۆڵ ئەهات
. . . . . . . . . .متن نامشخص
ئیتیحادێکمان نەبێ بێ شوبهەیە بێ ڕەیب و شەک
میر و ئاغا فەرقی نامێنێ لەگەڵ خەڕڕات مەلەک
سەیر بکە چۆن ئەجنەبی حوکمی گەیاندە سەر فەلەک
بۆ تەرەقیی مولک و میللەت جانفیدابوون یەک بەیەک
ئیتحاد و یەکێتی ئینسان ئەباتە ڕۆژهەڵات
«فائق» ئەمڕۆ گەرچی عالەم پڕ لە ئاشوبە و فیتەن
حەز ئەکەم دانێم لە ڕێی خاکی وەتەندا جان وتەن
کوللی دێیەک پەنجە بازی کا لەگەڵ موڵکی خوتەن
مەقسەدی زاتیم نییە غەیر ز وەتەن ئیللا وەتەن
چۆن فیدای میللەتە «وافیشخص» بە تەحقیق و سبات