سەیدی دڵ بووم و ئەتۆ کوژتمت ئارێ مەسەلە

از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
 1 دقیقه  795 مشاهده
سەیدی دڵ بووم و ئەتۆ کوژتمت، ئارێ مەسەلە:
حلّت الصيد لمن يقبض، لاَ لمن قَتَلَهعربی
یار وەکوو مەردومەکی دیدەمە، سەد حەیف ڕەقیب
لەبەر ئەم مەردومەکی دیدەمە هەر وەک سەبەلە
سۆفی! بیستوومە عەمامەت لە بەهای مەی دەکڕن
قوڕ بەسەر! فرسەتە بیگۆڕەوە ِنعْمَ الْبَدََلە
باخی عیشق ئەرچی لە دوور خۆشە لە بۆ عاشقی زار
بیخی عیجز و چڵی بەدبەختی و خونچەی ئەجەلە
سەد جەهەننەم لە حەشردا بەسە بۆ گیانی ڕەقیب
گەر بڵێن ئەجری گوناهـ کەردە بە قەدری عەمەلە
نازی بێ ڕەحمی و حیلەی دەغەڵی و ئاهـ و فوغان
بۆ من و یار و ڕەقیب قسمەتی ڕۆژی ئەزەلە
مشتەری، دیدەیی ئەو ماهڕووە و، زوهرە، جەبین
بەختی مەڕڕیخە، ڕوخی ڕۆژە، سفەت وەک زوحەلە
هێندە بەدبەختم لەگەڵ دەردەکەوم سەبر دەڵێ
ئەی خودا نامرێ لە کۆڵمان بکەوێ ئەم چەپەڵە
ئەی ڕەقیب! بەس بڵێ یار خۆشی دەوێی، من کوردیتخلصم
کۆنە ڕەندم بە خودا بەو قسە ناکەومە مەلە