لە کونجی بێ کەسیدا فەردم ئەمڕۆ
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
1981 مشاهده
لە کونجی بێ کەسیدا فەردم ئەمڕۆ
زەلیل و زار و بێ هاودەردم ئەمڕۆ
گەواهی لافی عیشقی تۆیە قوربان
سرشکی سوور و ڕەنگی زەردم ئەمڕۆ
لە سۆزی عیشقی سەردی میهری تۆیە
دەروون گەرم و هەناسە سەردم ئەمڕۆ
وەکوو تەیرێکی گوم بووبێ جەناحی
هێلانەواز و هەرداوهەردم ئەمڕۆ
مەگەر سۆزەی نەسیمی وەسڵی ئەو بێ
موعەتتەر کا دڵەی پڕ دەردم ئەمڕۆ
لە عەرسەی وەسفی ئەو مەحبوبە لەنگە
خەیاڵی وەک سوارەی جەردم ئەمڕۆ
لە بۆ وەسڵی جەماڵی یاری کوردیتخلص
ئەگەر ڕۆحم نەدەم نامەردم ئەمڕۆ