لاڵ بم ئەگەر شەبیهی ڕوخی کەم بە ماهی نەو
از کتاب:
دیوانی کوردی
اثر:
کردی (1809-1850)
1 دقیقه
722 مشاهده
لاڵ بم ئەگەر شەبیهی ڕوخی کەم بە ماهی نەو
یا دڵ بدەم بە میهری نیگارێ بە غەیری ئەو
تەسخیری ڕۆم و غارەتی ئێران دەکا ئەگەر
کاکۆڵی زەنگباری بە هێرش بخا جڵەو
شادم، کە بەڵکوو بێتە خەوم یار و بەختەکەم
بەدبەختی نایەڵێ کە دوو چاوم بچێتە خەو
حاسڵ بە غەیری دەرد و جەفا و ئەلەم نییە
ڕۆژێ کە بێن زەراعەتی عومرم بکەن درەو
ئەمن و جەفا، فیراق و ئومێدی ویساڵی یار
کاغەز ڕەفیقی ڕۆژمە، شەمعیش ئەنیسی شەو
کوردیتخلص دلێری عەرسەیی نەزم و فەساحەتە
جەولان دەکا هەمیشە وەکوو بەرقی تیژڕەو