من ئەڵێم

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  947 مشاهده
من ئەڵێم: لازم نییە فێر بم لە دنیادا حیساب
پێم ئەڵێن: ئەی چۆن نەجاتی خۆت ئەدەی ڕۆژی حیساب؟
من ئەڵێم: مەهدیشخص لە دنیادا نییە و زیندوو نییە
شاهـ ئیسماعیلشخص ئەڵێ: ئەتهێنمە بەر داری عەزاب
من ئەڵێم: هیچ حەوسەڵەی سەیری کیتابم لا نییە
پێم ئەڵێن: مەجبوور ئەبێ بگری بە دەستێکت کیتاب
من ئەڵێم: هەر باری عەشقی ئالی حەیدەر کافییە
ئەهلی سوننەت پێم ئەڵێن: سەربارییە حوببی سەحاب
ئێوە مەهدین یا نەبی یاخۆ لە بابی پرس ئەکەم
ئەم سوئالەی من لە ئاخردا دەمێنێ بۆ جەواب
من ئەڵێم: کەی میللەتی خۆت خۆش ئەوێ غەمیان ئەخۆی؟
پێم دەڵێ: وەختی شەرابێکم ببی گۆشت و کەباب
من ئەڵێم: کەی یادی حەشر و دۆزەخ و ئاگر ئەکەی
پێم ئەڵێ، وەختێ ببینم سووفیی و مەللای خەراب