شێتە هەر کەس
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
867 مشاهده
شێتە هەر کەس وا تەماشای ئێستەی هیتلەرشخص ئەکا
یا بە هەڵپەی خۆتڕێنی ئەو کەمێ باوەڕ ئەکا
ئەو کەسەی بڕوا بە نەسری ئاخری ئەڵمان ئەکا
یا کەرە و دەرکی نییە یا تێ ئەگا و خۆی کەر ئەکا
هەڵمەتی نازی ڕووەو خاوەر سەراپا حیننەتە
ئاگرێ سوور بێ موحەققەق خۆی بە خاکستەر ئەکا
ئاخری ئەم هەوڵ و ئەم پێشکەوتنەی خۆکوشتنە
کێ ئەسەلمێنێ کە پووش و شەڕ لەگەڵ ئەخگەر ئەکا
ئاو و گڵ هێنای بە شەق بۆ ساحەی مەوت و فەنا
زاهیرەن مەقبەر لە توێی خاک و گڵی خاوەر ئەکا
زوو ئەگەر بێتو بگاتە شەرقی ئەوسەت من ئەڵێم:
سینگی نازی حەز لە نووکی سونگیی و خەنجەر ئەکا
ئەم تەم و هەور و هەڵایە یەک شەوە، تێپەڕ ئەبێ
ئاخری ڕۆژی زەفەر ڕۆژێ لەکەل سەر دەرئەکا