چ خۆشە؟
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
803 مشاهده
چ خۆشە حوکمی عەدالەت، نەمانی مەحکوومی
چ خۆشە ڕەفعی سەفالەت شیعاری مەزلوومی؟
لە بەینی قەوم و میلەلدا چ خۆشە مەوجوودیی
چ ئافەتێکە حەقیقەت بەڵای مەعدوومی
چ نەگبەتێکە ئیلاهی جەهالەتی میللەت
چ دەوڵەتێکە موئەید ئەساسی مەعلوومی
نەما لە سایەی عەدلی ئیلاهـ و لوتفی خوا
لەسەر خراپەی ئەم کوردە سایەیی بوومی
لە فەیزی لوتفی خواوە ویلایەتی مووسڵ
نەجاتی بوو بە تەواوی لە پەنجەی ڕۆمی
بەڵێ نەتیجەی زوڵم و جەفایە بۆ هەر کەس
بەرۆکی خۆی ئەگرێ عاقیبەت بە مەشئوومی
کولاهی فەخری هەموو کوردەکان گەیشتە فەلەک
کە تورکی دا بەزەویدا خەیاڵی مەوهوومی
کە عوسبەتول ئومەم ئەم حوکمە عادیلانەی دا
حەیاتی دا بە عێراقمکان و نەماوە مەحروومی
بژی بە عەدلەوە عوسبە لەگەڵ بەریتانی
چرای وڵاتە قەراریان بە لەفزی مەفهوومی