پرشنگی ڕۆح دەستگیر ناکرێ!

از کتاب:
چراکانی سەر هەڵەمووت
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 5 دقیقه  1049 مشاهده

ئێرە سلەیمانیمکانیە و ئەوە چەند ڕۆژە لە چاوانی سلەیمانیدا

تەمومژی خەمێکی گەورە، خەمێکی سوورباوی بەکێنگڵ

باڵای گۆیژە و گڵەزەردە و بەرپەنجەرەی ژیانمان و

ئاسمانی سەر ماڵانمان و گەلییەکانی هەناومانی داگرتووە!

ئێرە سلەیمانییە و ئەوە چەند ڕۆژە

لە دەربەند باسەڕەکەی گیانی ئەم شارەدا

کەڵە پشکۆکانی ئازار و تۆڵە بەیەکەوە ئەگەشێنەوە.

لەم شارەدا هەموو کەسێ و لە سروشتدا هەموو شتێ

مەراقێکی چاوەڕوانی ڕەنگپەڕیوە!

چاومان لێیە «پیرەمەگروونمکان» ،شاخی دیرۆک، شاخی نەمر

ئەویش چەمۆڵەی بەردینی پڕ نەفرەتی

لە دنیای سۆزانی ئەنێ و هەردوو دەستی بە گەرداوی

ڕوەو سیمای درۆزنی شارستانی و پەیکەرەکەی ئەمەریکاوە

دەمامکی سەر ڕوخساری گشت ئەورووپا هەڵبڕیوە!.

هەموو دڵێک لەم شارەدا:

وەک سێوی سەر لقی بەر تەرزە و باڕێزە ئەلەرزێ و

هەموو دڵێک لەم شارەدا دڵۆپ دڵۆپ، خوێناوێکی بەناسۆری

ئەم تەنیایی و بێکەسییەی میللەتێکی لێ ئەتکێ!.

ئێرە سلەیمانییە و درەختەکان لە ماڵەکان زویرترن

شەقامەکان لە دایکانی شەهیدان و

لە بێوەژنی مێردکوژراو دڵتەنگترن.

گوڵەکانیش لە منداڵان غەمگینترن.

ئەم خەمە: خەمی غەدرێکە، هەموو دنیای پیلان لە کوردیان کرد!

ئەم خەمە: خەمێکی سەراپاگیری نەتەوەیییە،

کسپەی برینی کوردستانییە و

هەورە سوورە و هەموو نیشتمانی داپۆشیوە!.

ئەمە خەم نییە، بۆ نائومێدی و دۆشدامان

بەڵکوو حەسرەتێکی هەڵگیرساوی بەلرفەیە،

کە گیانی ملیۆنان کوانوویەتی و

دەروونی ورد و درشتمان جێگەیەتی و

خۆشەویستی کوڕی شاخ و کوڕی مێژووی ڕاپەڕینی

وەک «ئۆجەلانشخص» چاوگێتی!.

ئێرە سلەیمانییە و شاری شێخە و شاری قودسییە و

شاری بێکەسشخصە و شاری شەهابشخصە و

شاری وشە و شاری وەرزەکانی ئەوین.

لەم ساتەدا، سلەیمانی و چاوەکانی سلەیمانی

وان لە چاوانی گەریلا و ئایندەیش وا لەناو دەستی ئەواندایە.

لەم ساتەدا ڕۆحی شاریش، سروودێکە و

لە زیندانی دوورگەیەکی، دەریاکەی مەڕمەڕەدایە.

لەنێوان ڕووبەڕووبوونەوەی «ئۆجەلان»ی سەرکردە و ئازار و

ئەشکەنجە و مەرگیشدا...

ئەڵێم: سروشتی سومبولێکی مەزنی نەتەوە

ئەبێ لە سروشتی ئەستێرەدا بێ

لە بەرزییدا بژی و لە بەرزییدا بمرێ.

ورەی سومبولی ئازادی، ئەبێ لە ورەی کێودا بێ.

ڕۆحی سومبولی ڕاپەڕین، ئەبێ لە ڕۆحی خەڵکا بێ.

لێرە، لە تاریکستانی سەردەمێکدا

لە دۆزەخەکەی ئەشکەنجەدانی جەستەدا و

لە ژێرزەمینی بەعسدا

جەللادەکان گێڕابوویانەوە:

ئاسن وتبووی «بەڵێ» و بەڵام گۆشتی «شەهابشخص» وتبووی «نەء».

بەرد و تبووی «بەڵێ» و بەڵام ئێسکی «ئەنوەرشخص» وتبووی «نەء».

دار وتبووی «بەڵێ» و بەڵام خوێنی «جەعفەرشخص» وتبووی «نەء».

ئیتر «نەء» بوو

بە مێژووی چەندین نەوەمان.

لە زیندانەکەی ئەم سومبولە گەورەیەشدا

ئێمە هەموومان دڵنیاین، لەبەردەمی بەربەرەکانی تورکدا

بەحری مەڕمەڕە ئەڵێ «بەڵێ» و

بەڵام ئۆجەلان ئەڵێ «نەء»

ئەو، بەند کرا

بەڵام وەختێ ڕووبارێک بەند ئەکرێ

ڕووبارەکانی تر لە جووڵە و ڕۆیشتن ناکەون و

سەرچاوە هەر هاژەیەتی.

کە لووتکەی شاخێک ئەگیرێت

سەد لووتکەی تر سەرهەڵئەبڕن.

درەختێکمان پێوەند ئەکەن، لە گشت لاوە

دارستان و بێشەڵانمان ڕائەپەڕن.

کە هەڵۆیەک زنجیر ئەکەن، سەدان هەڵۆمان باڵ ئەگرن.

ئەوان «ئۆجەلان»یان فڕاند

بەڵام هەرگیز بەربەرییەکان بۆیان ناکرێ

لەناو گیانی ملیۆناندا، خۆشەویستیی ئۆجەلان و

عەشقی خاک و کوردایەتی و تیشکی ئازادیی بفڕێنن!

چۆن ئەتوانن شاخ بفڕێنن؟!

مانگی شەهیدان بفڕێنن؟!

شار بفڕێنن؟! خۆر بفڕێنن؟! سروودەکانمان بفڕێنن؟!

چۆن ئەتوانن سلەیمانی و دیاربەکرمکان بەنج بکەن و

چۆن ئەتوانن ئاگری نەورۆز پێوەند کەن و

بە چی چاوی ڕەشەبامان ئەبەستنەوە؟!

چۆن زریان و شەپۆلەکان کۆت ئەکەن و

چۆن ئەتوانن زەریاچەی وان بگوێزنەوە؟!

بە چی کەلەپچەی باوەڕ و هەقمان ئەکەن؟!

بە تۆڕی چنراوی جیهان هەموو جیهان

«ئۆجەلان»مان، دەسگیر کرا.

بەڵام ئاخر ئەو شۆڕشەی وا لە ناخدا دەسگیر ناکرێ.

سبەینێمان دەسگیر ناکرێ.

ئەم زمانە دەسگیر ناکرێ.

پرشنگی ڕۆح دەسگیر ناکرێ.

باڵی لاوک و حەیرانمان دەسگیر ناکرێ.

زاوزێی کورد دەسگیر ناکرێ.

ئەم مێژووە بێهۆش ناکرێ و

کەلەپچەیش ناکرێتە دەستی بڕوا و هەتاو

ئێرە سلەیمانییە و سلەیمانی یەک هاوارە

لەناو گەرووی ئازادیدا، بۆ ئازادیی «ئۆجەلان» و

سلەیمانی هەمان خوێنی دڵی «جگەر خوێنشخص»ی لێ ئەتکێ و

وەک «بێشکچی» هەمان عەشق ئەدا بە خۆیدا و

لەگەڵ هەمان خەونا ئەژی.

ئێرە سلەیمانییە و منیش شاعیرێکی ئێوەم

شاعیری گوڵ و قوربانی.

لەگەڵتانم

لەم شەوەدا و لەناوتاندا ئەنگوستی شیعرم هەڵئەکەم

ئەگەر هیچیشم پێ نەکرێ، خۆ من خەونی پەپوولەیەک

لەبەر شەوقی پەنجەکانما ئەهێنمە دی.

من ئێستاکە «چاوەکانی دیاربەکر» وان لە چاوما

من خۆم ناگریم

ئەوە ئەوە، لەناو ڕۆحما بەکوڵ ئەگری!.

لەگەڵتانم

من ئێستاکە وا هەست ئەکەم

لە شەوگاری بێکۆتاییی «ئۆجەلان»دا

لەسەر چرپای ئەشکەنجەکەی

بووم بەو گوڵەلۆکەیەی

تەنها بۆ ساتێ سپیم و

لە پڕێکدا ئازاری سوور ڕەنگم ئەکا و

دامئەپۆشێ، گوڵی ژاڵەی تاقوتەنیای برینەکەی!